سەردێری پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت لەسەر تەلەفزیۆن دەربکەوێت قورئان بە دەنگ بخوێنێت؟

بەرواری دانان: 2020-11-19 کۆدی پرسیار: 2262

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت لەسەر تەلەفزیۆن دەربکەوێت قورئان بە دەنگ بخوێنێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: وتەی ڕاست دەنگی ئافرەت عەورەت نییە، بەڵام تێکەڵاوی ژن و پیاو حەڕامە، خوێندنەوەی قورئان لەسەر تەلەفزیۆن ئەگەر دەم و چاو داپۆشراو بێت ئەم دوو حالەتەیە:

١- بە دەنگ قورئان دەخوێنێت و دەنگی خۆش دەکات، ئەمەیان دروست نییە چونکە فیتنەی لێ دەکەوێتەوە.

٢- قورئان بە شێوەی ئاسایی دەخوێنێتەوە بێ ئەوەی دەنگی خۆش بکات و ناسک بکات، ئەمەیان دروستە ئەگەر پێویست بکات.

ئەوەی دیار بێت خوێندنەوەی قورئان لەسەر تەلەفزیۆن لەلایەن ئافرەتەوە پێویست ناکات، چونکە زۆر قورئان خوێنی پیاو هەن پێویست بە ئافرەت ناکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام