پرسیار // ئایا ئەگەر نوێژی مغرب لە گەل عیشا کۆبکەیتەوە سونەتی پاش مغرب دەمێنێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر نوێژ کۆبکەیتەوە جا چ نوێژی مغرب لە گەل عیشا ، یان نیوەڕۆ لە گەل عصر ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / ئەگەر لە سەفەر بوو ، سونەت وایە رواتب نەکات ئیلا دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی نەبێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەر وازی لێ هێناوە ، کەواتە لەسەفەر ئەگەر نوێژی مغرب لە گەل عیشا کۆکراوە ، سونەتە نوێژی سونەتی دوای مغرب و عیشا نەکات .
حالەتی دووەم / ئەگەر لە سەفەر نەبوو دەتوانێت سونەتی دوای نوێژی مغرب بکات کاتێک کۆ دەکاتەوە لە گەل عیشا بەلام دوای ئەوەی کە نوێژی عیشا دەکات ئینجا سونەتی دوای نوێژی مغرب دەکات ، پاشان سونەتی دوای نوێژی عیشاش دوای سونەتی مغرب دەکات ، وە ئەگەر نوێژی نیوەڕۆ و عصری کۆکردەوە سونەتی دوای نوێژی نێوەڕۆ دەکات دوای ئەوەی کە نوێژی ئێوارەی کرد .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێ کرا (( دەلێت : مرۆڤ ئەگەر نەخۆش بوو یان نوێژی کۆکردەوە لەبەر باران نوێژی نیوەڕۆی کۆکردەوە بردییە کاتی عصر ، یەکەم جار چوار ڕەکاعەت سونەتی پێش نیوەڕۆ دەکات ، پاشان کە نوێژی نیوەڕۆ و عصری تەواو کرد سونەتی دوای نوێژی نیوەڕۆ دەکات ، وە نوێژی مغرب و عیشاش کۆدەکاتەوە دوای سونەتی مغرب یەکەم جار دەکات پاشان سونەتی عیشا دەکات )) لقاء الباب المفتوح ج ۱٥ لاپەڕە ۱٤۷
زانایان دەلێن لەسەفەر سونەتی رواتب نایکەیت ئیلا سونەتی پێش نوێژی بەیانی نەبێت ، بەلام سونەتی مطلق و نوێژی ویتر و نوێژی چێشت تەنگاو و نوێژی ذوات الاسباب ، واته نوێژێک هۆکاری هەبێت وەک نوێژی دەست نوێژ و تحیە المسجد .....ئەمانە دروستە بکرێن .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ