پرسیار: هۆکاری حەسوودی بردن بە خەڵک چییە؟
وەڵام: حەسوودی نەخۆشییەکە دروست دەبێت لە لاوازی ئیمان هێنان بە قەزا و قەدەر، هەروەها تێنەگەیشتن لە مانای ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە.
ئەوەی حەسوودی بە خەڵک دەبات ئەگەر ئیمانێکی بەهێزی بە قەزا و قەدەری خوای گەورە هەبوایا هەریز حەسوودی بە خەڵک نەدەبرد، ئەگەر تێگەیشتنی بۆ ناوەکانی خوای گەورە هەبوایا کە (علیکم) و (حکیم)ە، ئەوە حەسوودی بە خەڵک نەدەبرد، چونکە خوای گەورە حەکیمە لە قەزا و قەدەر و زانستی بە دروستکراوەکانی هەیە.
زانایان دەڵێن هۆکارەکانی حەسوودی ئەمانەن:
١- ڕق لێبوونەوە لە کەسەکە، ئەگەر مرۆڤ ڕقی لە کەسێک بێت بەرامبەری حەسوود دەبێت.
٢- خۆ بەگەورە دانان و سەرسام بوون بە خۆی.
٣- خۆش ویستنی پلە و پایە و دەسەلات.
٤- ڕازی نەبوون بە قەدەری خوا و تێنەگەیشتن لە ناوەکانی خوای گەورە.
٥- لاوازی ئیمان و پیس بوونی نەفس.