سەردێری پرسیار:حەسودی و چاو پیسی چییە؟ پەیامتان چییە بۆ حەسود و چاو پیسەکان؟

بەرواری دانان :2020-10-27 کۆدی پرسیار:2243

پرسیار:

پرسیار: حەسودی و چاو پیسی چییە؟ پەیامتان چییە بۆ حەسود و چاو پیسەکان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: الحسد: تەمەنای لاچۆنی نیعمەتە لەسەر کەسێک، جا چ نعمەتەکە هاتبێتە دی یان هێشتا نەهاتبێتە دی، وە نیعمەتەکە چ دونیا بێت یان دین.

العین: چاو پیسی، سەرسام بوونی چاو پیسە بە شتێک، پاشان نەفسی پیسی خۆی بە دوای دەبات، پاشان ھەوڵ دەدات بۆ جێ بەجێ کردنی بە ژەھری چاو بۆ کەسەکە کە چاوی لێ دەدات.

بەڵام ئەگەر تەمەنای لاچوونی نیعمەتی نەبێت، حەز دەکات وەک ئەو لێ بێت ئەمە غبطة یه دروستە.

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەسودی ڕق لێ بوونەوە و پێ ناخۆشیە بۆ باشی یان جوانی حالی کەسێک). مجموع الفتاوی (١٠/١١١).

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەسودی شتێکە لە طبیعەتی مرۆڤ دا هەیە، مرۆڤ پێی خۆش نییە کەس لە جنسی پێش کەوێت لە شتە باشەکان). جامع العلوم و الحکم.

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست لە چاو پیس حەسوودێکی تایبەتە، زیانی زیاترە لە حەسوود، لەبەر ئەمە ئایەت ھاتووە باسی حەسوودی کردووە نەک چاو پیسی چونکە گشتییە، ھەموو چاو پیسێک حەسوودە بەڵام ھەموو حەسوودێک چاو پیس نییە، ئەگەر پەنای گرت بە شەڕی حەسوودی چاویش دەگرێتەوە). بدائع الفوائد (٢/٤٥٨).

کەواتە جیاوازی نێوان حەسوودی و چاو پیسی:

١- هەموو چاو پیسێک حەسوودە بەلام هەموو حەسودێک چاو پیس نییە.

٢- زیانی چاو پیسی زیاترە و خراپترە لە حەسودی.

٣- حەسودی بە شتێک دەبردرێت کە بینیوتە و نەت بینیوە هێشتا ڕووی نەداوە، بەلام چاو پیسی نابردرێت ئیلا شتەکە ڕوودابێت بەچاو ببینێت واتە بەرچاو بێت.

٤- حەسودی چاوگەکەی سوتانی دڵە و بەگەورە دانانی نیعمەتە لەسەر کەسێک، بەلام چاو پیسی چاوگەکەی پیس بوونی نەفسە یان پیس بوونی دیتنە.

٥- حەسودی روونادات لە شتێک پێی ناخۆش بێت وەک مال و منال، بەلام چاو پیسی ڕوودەدات لە شتێک پێ خۆشیش نەبێت وەک مال و منال، کە چەندین کەس بە چاو کاریگەریان لە مناڵی خۆی کردووە.

حەسود و چاو پیسەکان دەبێت بیر لە زیانەکانی ئەم دەردە بکەنەوە لەسەر خۆی، کە ئەمانەن:

١- حەسود و چاو پیش ناخۆشترین ژیانیان هەیە لەم دونیایە، چونکە بەردەوام لە خەم و خەفەت دان.

٢- ئەم حەسودییە چاکەکانت دەخوات هەروەک چۆن ئاگر دار دەخوات.

٣- حەسودی بردن بە خەڵک لاوازی ئیمان هێنان بە قەدەری تێدایە.

٤- خوای گەورە لێی توڕە دەبێت.

چەندین زیانی بۆ خەڵک و کۆمەڵگا هەیە، تەقوای خوا بکە و بگەڕێوە بۆ لای خوای گەورە، ئەم دەردە کوشندەیە لادەچێت بە دوعا کردن و عیبادەت کردن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام