پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی زۆر مەدحی بانگخواز و مامۆستایان دەکەن پیشەیان بۆتە ئەمە، هەیە بانگوازی کردۆتە زانا و زۆر سەرسامی بووە کەچی لەو ئاستەدا نییه؟
وەڵام: دینی خوای گەورە مام ناوەندە، نە کورت ڕەوی و نە زیادەڕەوی تێدایە و نە قبولیش دەکات، کەسی عەوام شارەزا نییە و زانستی نییە، کەسێک زانستی نەبێت ناتوانێت ئاستی مامۆستا و بانگخواز دیار بکات.
سەبارەت بە مەدح کردن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە مەدح کردنی کەسێک، هەروەها زەمی ئەوانەی کردووە کە مەدحی خەڵک دەکەن، ئەی چۆن دەبێت زیادەڕەوی لە مەدح دا بکەیت.
هۆکاری ئەم نەهی کردن لە مەدح کردن: چونکە هۆکارە بۆ سەرسام بوونی مەدح کراوە بە نەفسی خۆی، یان نەوەک تووشی خۆ بەگەورە دانان ببێت و تیا بچێت لەبەر ئەمە.
کەواتە مەدح کردن ئەگەر ترسی تووش بوون بە فیتنەی هەبوو دروست نییە، یان ئەگەر زیادەڕەوی بکەیت دروست نییە، بەڵام ئەگەر کەسێک ئەهلی عیلم و تەقوا بێت، ترسی تووش بوون بە فیتنەی نەبێت دروستە مەدحی بکەیت.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەهی کردن لە مەدح کردن باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر زیادەڕەوی بکات لە وەسفەکان، یان باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر ترسی تووش بوون بە فیتنەی هەبێت و سەرسام بێت بە نەفسی خۆی ئەگەر گوێی لە مەدح بوو، سەبارەت بەوەی کەسێک ترسی لەسەر نەبێت لەبەر تەواوی تەقواو و مێشک و زانستی هیچی تێدا نییە و داخلی نەهی نابێت ئەگەر زیادەڕەوەی نەکەیت لە مەدح، بەڵکو ئەگەر مەدح کردن سوودی هەبێت وەک ئەوەی کەسەکە گورج تر بێت و کردەوەی باش زیاتر بکات و بەردەوام بێت لەسەری، ئەمە سونەتە و شتێکی باشە). صحیح مسلم.
عَنْ هَمَّامِ بْنِ الْحَارِثِ أَنَّ رَجُلًا جَعَلَ يَمْدَحُ عُثْمَانَ، فَعَمِدَ الْمِقْدَادُ فَجَثَا عَلَى رُكْبَتَيْهِ وَكَانَ رَجُلًا ضَخْمًا فَجَعَلَ يَحْثُو فِي وَجْهِهِ الْحَصْبَاءَ ، فَقَالَ لَهُ عُثْمَانُ: مَا شَأْنُكَ؟ فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِذَا رَأَيْتُمْ الْمَدَّاحِينَ فَاحْثُوا فِي وُجُوهِهِمْ التُّرَابَ). رواە مسلم (٣٠٠٢).
عَنْ أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَجُلًا ذُكِرَ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَثْنَى عَلَيْهِ رَجُلٌ خَيْرًا، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (وَيْحَكَ قَطَعْتَ عُنُقَ صَاحِبِكَ - يَقُولُهُ مِرَارًا - إِنْ كَانَ أَحَدُكُمْ مَادِحًا لَا مَحَالَةَ فَلْيَقُلْ: أَحْسِبُ كَذَا وَكَذَا إِنْ كَانَ يُرَى أَنَّهُ كَذَلِكَ وَحَسِيبُهُ اللَّهُ، وَلَا يُزَكِّي عَلَى اللَّهِ أَحَدًا). البخاري (٦٠٦١) ومسلم (٣٠٠٠).
عن مُعَاوِيَة رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَال: (إِيَّاكُمْ وَالتَّمَادُحَ فَإِنَّهُ الذَّبْحُ). رواە الإمام أحمد (١٦٣٩٥)، وابن ماجه (٣٧٤٣)وحسنه الألباني في صحيح ابن ماجة.
بیر لەوە بکەوە مەدح کردنی ڕووبەڕوو نەهی لێیکراوە، هەروەها هۆکارە بۆ تووش بوونی کەسەکە بە فیتنە، ئەگەر تۆ هۆکاری تووش بوون بە فیتنە بی دەبێت تاوانت چەند بێت؟! هۆکاری لەخۆبایی بوون و سەرسام بوونی زۆر مامۆستایی ئایینی ئەو خەڵکەیە کە مەدحی کردووە پەنا بەخوا.