سەردێری پرسیار:حیکمەت لەم حەدیسە چییە کاتێ کەسێک مەدح کرد خۆڵ بکەنە بەسەر وچاویاندا؟

بەرواری دانان :2020-10-22 کۆدی پرسیار:2236

پرسیار:

پرسیار: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (إذا رأيتُم المدّاحين فاحثُوا في وجوهِهِمُ التراب)، واتە: کاتێ کەسانی مەدح کەرتان بینی ئەوا خۆڵ بکەن بەسەر وچاویاندا. حیکمەت لەم حەدیسە چییە کاتێ کەسێک مەدح کرد خۆڵ بکەنە بەسەر وچاویاندا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هۆکاری ئەم نەهی کردن لە مەدح کردن لەبەر ئەوەیە هۆکارە بۆ سەرسام بوونی مەدح کراوە بە نەفسی خۆی، یان نەوەک تووشی خۆ بەگەورە دانان ببێت و تیا بچێت لەبەر ئەمە.

کەواتە مەدح کردن ئەگەر ترسی تووش بوون بە فیتنەی هەبوو دروست نییە، یان ئەگەر زیادەڕەوی بکەیت دروست نییە، بەڵام ئەگەر کەسێک ئەهلی عیلم و تەقوا بێت، ترسی تووش بوون بە فیتنەی نەبێت دروستە مەدحی بکەیت.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەهی کردن لە مەدح کردن باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر زیادەڕەوی بکات لە وەسفەکان، یان باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر ترسی تووش بوون بە فیتنەی هەبێت و سەرسام بێت بە نەفسی خۆی ئەگەر گوێی لە مەدح بوو، سەبارەت بەوەی کەسێک ترسی لەسەر نەبێت لەبەر تەواوی تەقواو و مێشک و زانستی هیچی تێدا نییە و داخلی نەهی نابێت ئەگەر زیادەڕەوەی نەکەیت لە مەدح، بەڵکو ئەگەر مەدح کردن سوودی هەبێت وەک ئەوەی کەسەکە گورج تر بێت و کردەوەی باش زیاتر بکات و بەردەوام بێت لەسەری، ئەمە سونەتە و شتێکی باشە). صحیح مسلم.

سەبارەت بە حیکمەتی ابن حجر وتەی زانایان نەقل دەکات ڕەحمەتی خوای لێ بێت.

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان پێنج وتەیەیان هەیە:

یەکەم: فەرموودەکە لەسەر ڕووکەشی خۆیەتی، کە ئەمە وتەی ڕاوی فەرموودەکەیە میقداد.

دووەم: بێ ئومێد بوون و بێ بەش بوون، وەک ئەوەی کەسێک بەبێ ئومێدی بگەڕێتەوە و دەستی پڕ بێت لە خۆڵ.

سێیەم: بەدەم پێی بڵێ خۆڵ، عەرەب ئەمە بەکاردەهێنن بەرامبەر کەسێک قسەکەی پێ باش نەبێت.  

چوارەم: ئەم خۆڵ کردن بەسەر سەر و چاو پەیوەستە بە مەدحکراوەکە، وەک ئەوە وایە خۆڵەکە لەبەردەمتە گومڕا مەبە و سنور مەبەزێنە بەوەی گوێت لێ بوو.

پێنجەم: مەبەست بە خۆڵ کردن بەسەر و چاوی مەدحکەر ئەوەیە ئەوەی داوای کردووە پێی درا). فتح الباری (١٨/٢٢٥).    

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام