سەردێری پرسیار:حوکمی هەڵوەشاندنەوەی ویتر؟

بەرواری دانان :2020-10-21 کۆدی پرسیار:2234

پرسیار:

پرسیار: حوکمی هەڵوەشاندنەوەی ویتر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ویتر، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نابێت ویتر هەڵبوەشێنیتەوە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:

١- عن عُروةَ، أنَّ عائشةَ رَضِيَ اللهُ عنها، أخبرته: (أنَّ رسولَ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم كان يُصلِّي إحدى عَشرةَ ركعة، كانتْ تلك صلاتَه- تَعني باللَّيل- فيَسجُدُ السجدةَ من ذلك قدْرَ ما يقرأ أحدُكم خمسين آيةً قبلَ أن يرفَع رأسه، ويركعُ ركعتينِ قبل صلاةِ الفجرِ، ثم يضطجعُ على شِقِّه الأيمنِ حتى يأتيَه المؤذِّنُ للصَّلاةِ). رواه البخاري (٩٩٤)، ومسلم (٧٣٦).

ڕووی،کردنە بەڵگە: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دوو ڕەکاعەتی کردووە بێ ئەوەی ویتر هەلبوەشێنێتەوە.

٢- عن قَيسِ بن طلقٍ، قال: (زارنا طلقُ بنُ عليٍّ في يومٍ من رمضان، فأمْسى عندنا وأفطر، ثم قام بنا تلك الليلةَ، ثم انحدَر إلى المسجدِ فصلَّى بأصحابه، حتى إذا بقِيَ الوترُ قدَّم رجلًا، فقال: أَوِترْ بأصحابِك؛ فإنِّي سمعتُ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يقول: لا وترانِ في ليلةٍ). رواه أبو داود (١٤٣٩) واللفظ له، والترمذي (٤٧٠)، والنسائي (3/229). قال الترمذيُّ: حسنٌ غريب، واحتجَّ به ابنُ حزم في (المحلى) (3/50)، وحسَّنه ابنُ العربي في ((عارضة الأحوذي)) (1/458)، وابن القَطَّان في ((الوهم والإيهام)) (4/145)، وابن الملقِّن في (البدر المنير) (4/317)، وابنُ حجر في (فتح الباري) (2/558)، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن أبي داود)) (1439).

ڕووی کردنە بەڵگە: فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە نابێت دوو ویتر بکەیت لە یەک شەودا.

٣- عن أبي جَمرةَ، قال: سألتُ عائذًا- وكان من أصحابِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، من أصحابِ الشجرة-: هل يُنقَضُ الوتر؟ قال: (إذا أوترتَ مِن أوَّلِه، فلا تُوتِرْ من آخِرِه). رواه البخاري (٤١٧٦).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوەی چوون دروستە ویتر هەلبوەشێنیتەوە، کە ئەمە وتەی عثمان و علي و ابن مسعود و ابن عمر و ابن عباس و ابن سیرینە، بەڵگە:

١- پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (اجعلوا آخر صلاتكم باللیل وترا).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە ویتر هەلبوەشێنیتەوە لەسەر وتەی ئەوانەی دەڵێن دروستە نوێژی سونەت بە یەک ڕەکاعەت بکەیت جگە لە ویتر). فتح الباري (٢/٤٨١).

وتەی ڕاست دروست نییە ویتر هەلبوەشێنیتەوە، بەڵکو نوێژ خوێن نوێژ دەکات چەندی بوێت، بێ ئەوەی ویتر دووبارە بکاتەوە، ویتری یەکەم بەسە پێویست ناکات دووبارە بکەیتەوە، چونکە:

١- پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دوو ڕەکاعەتی کردووە دوای ویتر، ئەمە بەڵگەیە دروستە نوێژ بکەیت دوای ویتر.

هەروەها بەڵگەیە وتەی: (اجعلوا آخر صلاتكم باللیل وترا)، ئەم فەرمانە بۆ سونەتە نەک واجب.

هەروەها فەرموودەی ثوبان خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: کنا مع رسول اللە صلی الله علیه وسلم في سفر، فقال: (ٳن هذا السفر جهد وثقل، فٳذا ٲوتر ٲحدكم، فلیركع ركعتین، فٳن استیقظ وٳلا كانتا له). ٲخرجه الدارمي (۱/۳۷٤)، وابن خزیمة (۲/۱٥۹)، ابن حبان (۲٥۷۷)، وذكره الٲلباني في "الصحیحة" (٤/٦٤٦).

ئەمە بەڵگەیە دوو ڕەکاعەت کردن دوای ویتر تایبەت نییە بە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت، چونکە فەرمانی کردووە بە ئومەتەکەی.

٢- مرۆڤ ئەگەر ویتری کرد ئەوە ویتری چوو، ئەگەر نووست دواتر لەخەو هەستا و دەست نوێژی گرت و ڕەکاعەتێکی تری کرد ئەوە ئەو نوێژە نوێژێکی ترە، هەردووکیان نابن بە نوێژ، چونکە نووستن و دەست نوێژ شکان و دەست نوێژ گرتنەوە و قسە کردن کەوتۆتە نێوانیان.

٣- ویتری یەکەم تەواو بووە و دروست بوو، ناکرێت بەتاڵ بکرێتەوە دوای تەواو بوون.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ویتر بکەیت پاشان بتەوێت سونەت بکەیت یان نوێژی تر لە شەودا، دروستە بێ کەڕاھەت بەڵام ویتر دووبارە ناکەیتەوە، بەڵگە:

فەرموودەی عائیشە خوا لێی ڕازی کاتێک پرسیار لێی کرا سەبارەت بە ویتری پیغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: "كنَّا نعدُّ له سواكه وطهوره فيبعثه الله ما شاء أن يبعثه من الليل فيتسوك ويتوضأ ويصلي تسع ركعات لا يجلس فيهن إلا في الثامنة فيذكر الله ويمجده ويدعوه، ثم ينهض ولا يسلم، ثم يقوم فيصلي التاسعة، ثم يقعد فيذكر الله ويمجده ويدعوه، ثم يسلم تسليماً يسمعنا، ثم يصلي ركعتين بعد ما يسلم وهو قاعد" رواه مسلم.

ئەوە بەشێکە لە فەرموودەی درێژ، ئەم فەرموودەیە کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە دوای ویتر ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەوە کە دروستە نوێژ بکەیت دوای ویتر). المجموع (۳/٥۱۲).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ویتر بکەیت لە سەرەتایی شەو، پاشان هەلبستێت نوێژ بکات دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت دەکات بێ ویتر، لەبەر وتەی: "لا وتران في ليلة".

هەروەها فەرموودە هاتووە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دوو ڕەکاعەت نوێژی کردووە داوەی ویتر بە دانیشتنەوە، حیکمەت لەمە خواش زاناترە بۆ ئەوەیە هەتا بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە دروستە نوێژ دوای ویتر بکەیت).مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (11/311) .

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام