سەردێری پرسیار: ئایا فەرموودەی خوێندنەوەی سورەتی کەهف لە ڕۆژی هەینیدا ڕاستە؟ ئایا ڕاستە هەندێک دەڵێن لاوازە؟ ئایا ڕاستە هەندێک دەڵێن بیدعەیە؟

بەرواری دانان: 2020-10-05 کۆدی پرسیار: 2208

پرسیار:

پرسیار: ئایا فەرموودەی خوێندنەوەی سورەتی کەهف لە ڕۆژی هەینیدا ڕاستە؟ ئایا ڕاستە هەندێک دەڵێن لاوازە؟ ئایا ڕاستە هەندێک دەڵێن بیدعەیە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە سورەتی کهف لە ڕۆژی هەینیدا بخوێنی، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

- عن أبي سَعيدٍ الخُدريِّ عنِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنَّه قال: (مَن قَرَأَ سورةَ الكَهفِ يومَ الجُمُعةِ أضاءَ له من النورِ ما بَينَ الجُمُعتينِ) .رواه الحاكم (2/399)، والبيهقي (3/249) (6209). قال الذهبي في ((المهذب)) (3/1181): وقفه أصح، وقال ابن كثير في ((إرشاد الفقيه)) (1/199): مرفوع، ورُوي موقوفًا، وصحَّحه الألباني في ((صحيح الجامع)) (6470).

عن أبي سعيد الخدري قال: (من قرأ سورة الكهف ليلة الجمعة أضاء له من النور فيما بينه وبين البيت العتيق). رواه الدارمي (3407). والحديث: صححه الشيخ الألباني في "صحيح الجامع" (6471).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (هەندێک زانا فەرموودەکە عیلەتدار دەکەن بەوە مروع نییە دەڵێن موقوفە، ئێمە دەڵێین: ئەگەر ئەوەی فەرموودەکە بە مرفوعی نەقل دەکات جێگای متمانە بێت ئەمە ئەم عیلەتدار کردنە لە جێگای خۆی نییە، گریمان قسەی ئەبو سەعید بێت، شتی هاوشێوەی ئەمە بە بیروڕا ناگوترێ، کەواتە حوکمی مرفوعی هەیە). الشرح الممتع (٥/٩١).

زۆربەی زانایان خوێندنەوی سورەتی کەهفیان بە سونەت داناوە کە ئەمە وتەی ڕاستە، باشتر وایە موسلمان ئەگەر فەرموودەکەشی لەلا لاواز بێت خەڵک سارد نەکاتەوە لەو عیبادەتە.

سەبارەت بەوەی کەس گوتوویەتی بیدعەیە، نەم زانیوە کەس بە بیدعەی دانابێت، ئەگەر بڵێی بیدعەیە ئەمە جێگای تێڕوانینە، چونکە ئەم خەڵکە ئەم کردەوەیە دەکات بە بەڵگە و وتەی زۆربەی زانایان، چۆن دەبێت بە بیدعە وەسف بکەیت؟!.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام