پرسیار: چی بکەم بۆ ئەوەی لە ڕیا ڕزگار ببم؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ڕزگاربوون لە ڕیا دەڵێن:
١-دەبێت مرۆڤ هەست بە مراقبەی خوای گەورە بکات.
٢-داوای یارمەتی لەخوا بکات بۆ ئەوەی ڕزگارت بکات لەم دەردە.
٣-زانینی ئاثاری ڕیا و ئەحکامەکانی لە قیامەتدا، مرۆڤی ژیر خۆی خەریک ناکات بە شتێک سوودی نەبێت و ئەو کردەوەیە پووچ بێت.
٤-عیبادەت بە نهێنی بکە و لای خەڵکیش باس مەکە.
ڕیا دەردێکە زۆربەی خەڵک تووشی بوون خوا پەنامان بدات، هەیە ڕێژەی زۆری لەلایە و هەیە کەمی لەلایە، بۆیە موسلمان دەبێت هەوڵ بدات جیهاد لەگەڵ نەفسی خۆی بکات.