سەردێری پرسیار:ماوەی نوێژ کورت کردن بۆ سەفەر چەندە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:220

پرسیار:

پرسیار : ئایە نوێژ لەچ جۆرە سەفەرێک کورت دەکرێت واتە چەند دوور بێت دەتوانی نوێژ کورت بکەیتەوە ؟ ئایە دەتوانم لە نێوان دوو نوێژ کە کۆدەکرێنەوە قسە بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام : جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ماوەی دووری ئەو سەفەرە کە نوێژی تێیدا کورت دەکرێت ، چەندین وتە هەن ، وە هۆکاری جیاوازییەکە دوو هۆکارن :

(۱) وشەی سەفەر لە قورئان و سونەت دا دیار نەکراوە بە ماوە بۆ دووری و نزیکی .

(۲) جیاوازی ماوەی ئەو فەرموودانەی کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی تێدا کورت کردووە کە هاوەلان نقلیان کردووە .

زۆربەی زانایان دەلێن ماوەی سەفەر دیار کراوە ، هەروەھا لەناو زۆربەی زانایانیش دا جیاوازی لەو ماوە دیار کراوە هەیە ، ھەندێک دەلێن دەبێت هەشتا کیلۆ متر بێت یان هەشتاو هەشت کیلۆ متر .

هەندێک زانای تر دەلێن سەفەر دیار ناکرێت بە ماوە ، بەلکو عورف سەفەر دیار دەکات بۆ نوێژ کورت کردن تێیدا ، کە ئەمە وتەی بن تیمییە ، ابن قدامە ، ابن قیم ، چەند زانای ترە ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و ٳذا ضربتم فی الارض فلیس علیكم جناح ٲن تقصروا من الصلوة (۱۰۱) )) النساء ، واتە : كاتێک بەسەفەر چوون بە ولاتدا ، ئەوە حالەتی وادا هیچ گوناهتان لەسەر نابێ کە نوێژی چوار ڕەکاعەتی کورت بکەنەوە ...

(۲) دیار کردن ماوە بۆ سەفەر لە بابەتی ڕاوەستانە ، نابێت بە بیروڕا دیاری بکەیت .

(۳) دیار کردنی ماوەی سەفەر داوا لە خەلک دەکات کە دەبێت خۆیان شارەزا بکەن بۆ ماوەی دووری و نزیکی و دیاری کردن بە کیلۆ متر ، کە ئەمەش داواکردنێکە بارگرانی تێدایە کە زۆر خەلکی نایزانن ، حساب تەنها بۆ ئەم سەردەمە مەکه لەوانەیە بزانرێت بەهۆی ئوتومبێل ئەی پێش هاتنی ئۆتومبێل .

وتەی ڕاست عورف سەفەر دیار دەکات ، بەلام ئەگەر یەکێک بلێت من نازانم عورف بەو دەرچوونەی من دەلێت سەفەر یان نە ، زانایان دەلێن باشتر وایە ئەگەر ماوەی هەشتا و یان هەشتاو شتێک کیلۆ متری ڕۆیشت ئەوە سەفەرە دەتوانێت نوێژ کورت بکات .

لە نێوان دوو نوێژ کە کۆدەکرێنەوە قسە ناکرێت هەتا زیکریش ناکرێت ئیلا ئەگەر پێویست بکات ، بەلام ئەگەر قسەش بکات تاوانبار نابێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام