پرسیار: ئایا دروستە ڕۆژانە ١٠٠٠ سەلاوات لێ بدەم؟ دروستە دابەش بکەم بەدوای نوێژەکان دوای هەر نوێژێک ١٠٠ سەلاوات لێ بدەم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەلاوات لێدان لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە باشترین عیبادەتەکانە، خوای گەورە فەرمانی کردووە و چەندین فەرموودە هاتوون ئیمانداری هانداوە بۆ سەلاوات لێدان.
- خوای گەورە دەفەرمووێت : (إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) [الأحزاب:٥٦].
- پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: (فَإِنَّهُ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا) رواه مسلم (٣٨٤).
- عن أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ رضي الله عنه قَالَ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا ذَهَبَ ثُلُثَا اللَّيْلِ قَامَ فَقَالَ: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا اللَّهَ اذْكُرُوا اللَّهَ جَاءَتْ الرَّاجِفَةُ تَتْبَعُهَا الرَّادِفَةُ جَاءَ الْمَوْتُ بِمَا فِيهِ جَاءَ الْمَوْتُ بِمَا فِيهِ) قَالَ أُبَيٌّ: قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي أُكْثِرُ الصَّلَاةَ عَلَيْكَ، فَكَمْ أَجْعَلُ لَكَ مِنْ صَلَاتِي؟ فَقَالَ: مَا شِئْتَ!!
قَالَ: قُلْتُ: الرُّبُعَ؟! قَالَ مَا شِئْتَ، فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ!!
قُلْتُ: النِّصْفَ؟! قَالَ: مَا شِئْتَ، فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ!!
قَالَ: قُلْتُ فَالثُّلُثَيْنِ؟ قَالَ: مَا شِئْتَ، فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ!!
قُلْتُ: أَجْعَلُ لَكَ صَلَاتِي كُلَّهَا؟ قَالَ: إِذًا تُكْفَى هَمَّكَ، وَيُغْفَرُ لَكَ ذَنْبُكَ). رواه الترمذي (٢٤٥٧) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي.
زانایان دەڵێن سەلاوات عیبادەتێکە شەرع چۆن باسیکردووە دەبێت بەو شێوەیە بکرێت، نابێت سەلاوات بخوێنی بە ژمارەیەکی دیاریکراو، چونکە شەرع دیاری نەکردووە، ئەمەیان پێی دەڵێن بیدعەی ٳضافي، ئەمە نەکرێت باشترە لەسەر وتەی هەندێک زانا.
بیدعەی ٳضافي: ئەوەیە ئەو کردەوەی دەکات ئەسلی هەیە، واتە شەرع باسیکردووە، بەڵام لە ڕووی چۆنییەتی و ژمارە باس نەکراوە.
بیدعەی حەقیقی: ئەوەیە شتێک دەکات هیچ بەڵگەی شەرعی لەسەری نەهاتووە نە لە کتاب و سونەت و ئیجماعی زانایان، نموونە زیکرێک دەکات هیچ بەڵگەی شەرعی لەسەری بوونی ئەو زیکرە نەهاتووە.
زانایان دەڵێن هیچی تێدا نییە ڕۆژانە بە ژمارەیەکی دیارکراو سەلاوات بخوێنی ئەگەر هیچ تایبەتمەندی پێی نەدەی، چونکە مرۆڤ بە ئارەزووی خۆیەتی چەند سەلاوات لێدەدات، هەروەها شەرع ڕێگەی داوە و هانی ئیمانداری داوە زۆر سەلاوات بخوێنێ، کەسەکە ناڵێت هەر کەسێک دوای نوێژ ئەوەندە سەلاوات لێ بدات ئەوەندە پاداشتی تایبەتی هەیە، هەروەها ناڵێت تایبەت کردن باشترە، هەروەها خەڵک بانگ ناکات بۆ تایبەت کردنی سەلاوات لە دوای نوێژەکان یان لە فلانە کات، بەڵکو ئەمە دەکات وەک خشتەی ڕۆژانە بۆ عیبادەت کردن، یان لەوانەیە ئەو کاتە گونجاو بێت زۆر سەلاوات لێ بدات، وتەی ڕاست ئەمە حەڕام نییە، واللە أعلم.
ئەوەی گرینگ بێت ئیماندار بیزانێت بیدعەی حەقیقی و ٳضافي دوو شتی لێک جیاوازن، نابێت وەک یەک حساب بکرێت، بیدعەی حەقیقی گومانی تێدانییە حەڕامە، وە بیدعەی ٳضافیش حەڕامە، گومانی تێدا نییە باشتر وایە ئیماندار عیبادەت بکات بەو شێوەیە کە شەرع باسیکردووە، مادەم شەرع بە ژمارە دیاری نەکردووە و کاتی بۆ دیاری نەکردووە تایبەتی مەکە و تایبەتمەندی پێی مەدە، چونکە ئەمە شتێکی خراپە و تاوانبار دەبێت، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانێت لە هەموو کات دا عیبادەت تایبەت کردن بیدعە نییە، کەسێک عادەتی وایە دوای هەموو نوێژێک سەلاوات لێ دەدات یان قورئان دەخوێنێ یان استغفار دەکات ناتوانی بڵێی بیدعەیە، چونکە:
- هیچ تایبەتمەندی بەو عیبادەت نەداوە.
- نەی گوتووە خوێندنەوەی یەک جوزئی قورئان دوای نوێژ ئەوەندە خێروپاداشتەی هەیە.
- بانگەوازی خەڵک ناکات وەرن عیبادەت بەم شێوەیە بکەن باشترە.