سەردێری پرسیار:ئەگەر قاچئ ئافرەت بەدیار بکەوێ نوێژ بەتال دەبێتەوە؟

بەرواری دانان :2020-09-27 کۆدی پرسیار:2193

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر قاچئ ئافرەت بەدیار بکەوێ نوێژ بەتال دەبێتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە قاچی ئافرەت دەرکەوتن لەناو نوێژ جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان دەلێن قاچی ئافرەت عەورەتە و نابێت بەدیار بخات لەناو نوێژدا، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و مالکی یە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قاچی ئافرەت عەورەت نییە دروستە بەدیار بخات لەناو نوێژدا، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن تیمیە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خۆی بێ دەنگ کردووە لە ئەنداماکانی تر لاشەی ئافرەت بۆ داپۆشین لەناو نوێژ یان لەبەر ئەوە خۆی بێ دەنگ کردووە چونکە عەورت نین یان لەبەر ئەوە بووە کە خۆداپۆشین زانراوە.

خۆی بێ دەنگ کردووە بۆ ڕوخسار چونکە داپۆشینی واجب نییە، هەروەها بێ دەنگ بووە لە هەردوو دەست ئایا دەلێین: چونکە داپۆشینی زانراو بووە یان دیار خستنی زانراو بووە؟

وەلام: هەردوو احتمال هەیە، لەبەر ئەوە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان لە واجبی داپۆشینی دەست و قاچ لەناو نوێژدا، هەندێک دەلێن واجبە، وە هەندێکی تر دەلێن سونەتە، ئەو وتەیەی دەلێت واجب نییە دەست و قاچ داپۆشی ئەمەیان دیارترە، بەڵلام ئەوەی دەلێت واجبە ئەمەیان بۆ دلنیایی باشترە، لەسەر ئەوە ئێمە فەرمان بە ئافرەت دەکەین دەست و قاچی داپۆشێت، بەلام ئەگەر نوێژ بکات دەست و قاچی دیار بێت پاشان پرسیار بکات فەرمانی پێ ناکەین نوێژ دووبارە بکاتەوە). فتح ذي الجلال الإکرام (٢/٣٦٧).

بگەڕێوە بۆ مجموع الفتاوی ابن تیمییە (٢٢/١٠٩-١٢٠).

وتەی ڕاست واجب نییە ئافرەت دەست و قاچی داپۆشێت لەناو نوێژدا، وە فەرمانی پێ ناکەین نوێژ دووبارە بکاتەوە ئەگەر قاچی بەدیارکەوت، چونکە هیچ بەلگەی صحیح نەهاتوون، باشتریش وایە ئافرەت قاچی بەدیار نەخات لەناو نوێژ بۆ دڵنیایی، چونکە بابەتەکە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام