پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە لێدان لە ئافرەت بە کارێکی دڕندانە و وەحشییانە وەسف دەکات؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيّاً كَبِيراً) {النساء:٣٤}.
واتە: ئەو ژنانەی ئێوە لە سەرپێچی و مل نەدانانیان دەترسن ئامۆژگاریان بکەن، بۆ جاری دووەم ئەگەر ئامۆژگاری سوودی نەبوو پشتی تێ بکەن لەناو جێگای نووستن، ئەگەر سوودی نەبوو بۆ جاری سێیەم لێیان بدەن، ئیجا ئەگەر بەم ھۆیانە گوێ ڕایەڵی ئێوەی کرد، ئێوەش ھیچ ڕێگایەکی تر مەگرنەبەر بۆ ئازاردانیان و ستەم لێکردنیان، بەڕاستی خوای گەورە جێ بەرز و بلندە، گەورە و زانایە.
زۆربەی زانایان دەلێن دوا ھەنگاو لێدانە و واجبە بەم ڕیز بەندییە مامەلە لەگەڵ ئافرەت بکەیت:
١- ئامۆژگاری ئافرەت دەکەیت.
٢- ئەگەر سوودی نەبوو لەناو جێگا پشتی تێ دەکەیت.
٣- ئەگەر پشت تێ کردنیش سوودی نەبوو لێی دەدەیت بەڵام برینداری نەکات و ئازاری نەبێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت: (ڕێگاکانی باش کردنی ئافرەت و چاک کردنی:
أ- ئامۆژگاری کردن.
ب- پشت تێ کردن لەناو جێگا.
ج-لێدانێکی بێ ئازار.
ئەم ڕیز بەندییە واجبە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، نابێت پشتی تێ بکەیت ئیلا ئەگەر ئامۆژگاری سوودی نەبێت، ئەمەش لەبەر وتەی خوای گەورە: "واللّاتي تخافون نشوزَهنّ فعِظُوهنّ واهجروهنّ في المضاجِع واضربوهنّ"). الموسوعة الفقهية (١٠/٢٣-٢٤).
زانایان دەلێن ڕاستە لێدانی ئافرەت ڕێگە پێدراوە بەڵام تەرک کردنی لێدان باشترە.
عن عَائِشَةَ رضي الله عنه قالت: (ما ضَرَبَ رسول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم شيئا قَطُّ بيده ولا امْرَأَةً ولا خَادِمًا إلا أَنْ يُجَاهِدَ في سَبِيلِ اللَّهِ). رواه مسلم (232٨).
واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی رازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە دەست لە کەسی نەداوە نە لە ئافرەت و نە لە خزمەتکاری نەداوە ئیلا بۆ جیھاد کردن لە ڕێگای خوا نەبێت).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە لێدان لە ئافرەت و خزمەتکار و ئاژەڵ ڕێگە پێدراوە بۆ چاک بوون بەڵام تەرک کردنی باشترە). شرح مسلم (١٥/٨٤).
وعن جَابِرٍ رضي الله عنه قال: (نهى رسول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عن الضَّرْبِ في الْوَجْهِ). رواه مسلم (2116).
واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەەفرمووێت: (پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە لێدان لە ڕوخسار).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لێدانی ڕوخسار قەدەغە کراوە بۆ ھەموو ڕوح لەبەرێک، جا مرۆڤ بێت یان گوێ درێژ بێت یان ئەسپ و وشتر و ماین و مەڕ و بێجگە لە ئەمانە، بەلام بۆ مرۆڤ ئەم قەدەغە کراوە زۆر توندترە). شرح مسلم (١٤/٩٧).
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت: (دەبێت لێدانەکە بێ ئازار بێت و برینداری نەکات و لەسەر یەک بەردەوام نەبێت، وە خۆت بپارێزی لە ڕوخسارو ئەو شوێنانەی ترسی لێی ھەیە، چونکە مەبەست پێی چاک و بوونە نەک تیا بردنی ئەندامەکانی لاشەیە، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت: "إنّ لكم عليهنّ ألاّ يوطئن فُرُشَكم أحداً تكرهونه، فإنْ فعلنَ فاضربوهنّ ضرباً غير مبرّح"). الموسوعة الفقهية (١٠/٢٤).
ئەوەی گرینگ بێت باس کردنی لێدان لە ئافرەت وتەی خوای گەورەیە موسڵمان دەبێت تەسلیم بێت، وە لێدانە دوا ھەنگاوە و نابێت ئازاری بدات و لە ڕوخسار و شوێنێک بدەیت ترسی لەسەر ھەبێت، ھەروەھا زانایان دەلێن ڕاستە لێدان ڕێگە پێدراوە بەلام باشتر وایە لێی نەدەیت، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی لە کەسی نەداوە، بەڵام ئافرەت ھەیە پێویستی بەم دەرمانە ھەیە، دەبێت موسلمان تەسلیمی وتەی خوای گەورە بێت بێ ڕێزی نەکات بەرامبەر وتەی خوای گەورە.
وەسف کردنی لێدانی ئافرەت بە دڕندانە و وەحشیانە دوو ئەگەری هەیە:
١-ئەگەر مەبەست پێی ئەو لێدانە بێت کە خەڵکی نەزانی خۆمان بۆ ئافرەت بەکاری دەهێنن بۆ ئاژەڵیش ئەو لێدانە بەکارناهێن، دەڵێین ڕاستە ئەمە هەڵەیە و شەرعی نییە، تا ڕادەیەک حەقی لەگەڵە، بەڵام دەبێت ئاگادار بێت کەس بۆی نییە بێ ڕێزی بەرامبەر وتەی خوای گەورە بکات، هەڵەی هەندێک موسلمان نابێت وا لە کەسەکە بکات دژی حوکمەکە قسە بکات، دەبێت ڕوون کردنەوە بدات من ئەم جۆرە لێدانەم لا دڕندانەیە.
٢-ئەگەر مەبەست پێی هەموو لێدانێک بێت لێدانی شەرعی و ناشەرعی، دەڵێین ئەمە دژی حوکمی خوای گەورە وەستاوە و تووشی کوفر بووە پەنا بەخوا.