سەردێری پرسیار:جیاوازی نێوان کوفر و شیرک؟

بەرواری دانان :2020-09-16 کۆدی پرسیار:2176

پرسیار:

پرسیار: جیاوازی نێوان کوفر و شیرک؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت کوفر و شیرک، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون کوفر و شیرک یەک شتن.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کوفر و شیرک لێک جیاوازن.

کوفر: ئینکاری کردن و داپۆشینی ڕاستی یە، وەک ئەوەی ئینکاری واجبی نوێژ بکەیت یان واجبی زەکات، یان رۆژووی ڕەمەزان.

شیرک: کردنی عیبادەتە بۆ بێجگە لە خودا، وەک ئەوە کەسێک لە کاتی تەنگانەدا دوعا لە مردوو یان کەسێکی غائب یان جنۆکە یان پەیکەر یان ئەستێرە و شتی تر دەکات یان ئاژەلیان بۆ سەردەبرێت یان نەزریان بۆ دەکات.

زانایان دەڵێن کوفر گشتی تر لە شیرک، وە هەموو موشریکێک کافرە بەلام هەموو کافرێک موشریک نییە، کافر هەیە ئینکاری خوای گەورە دەکات.

ابن باز رەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت: (کوفر: ئینکاری کردن و داپۆشینی ڕاستی یە، وەک ئەوەی ئینکاری واجبی نوێژ بکەیت یان واجبی زەکات، یان رۆژووی ڕەمەزان یان واجبی چاکەکردن لەگەل دایک و باوک وە شتی تری وەک ئەمانە، هەروەها وەک ئینکاری کردنی حەرامی زینا یان عەرەق یان ئازاردانی دایک و باوک وە شتی تری وەک ئەمانە.

بەلام شیرک: کردنی عیبادەتە بۆ بێجگە لە خودا، وەک ئەوە کەسێک لە کاتی تەنگانەدا دوعا لە مردوو یان کەسێکی غائب یان جنۆکە یان پەیکەر یان ئەستێرە و شتی تر دەکات یان ئاژەلیان بۆ سەردەبرێت یان نەزریان بۆ دەکات.

وشەی موشریک بۆ کافر بەکاردێت و وشەی کافریش بۆ موشریک بەکاردێت، وەک: خودای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ) [المؤمنون: ١١٧].

واتە: هەرکەسێک لەگەڵ خودا هانا بۆ کەسێکی تر ببات، هیچ بەلگەیەکیش نیە لەسەر شیاوی بۆ پەرستنیەتی، ئەوە پرسینەوەی لای خودای پەروەردگاریەتی، چونکە خودای گەورە بێ باوەرەکان سەرناخات و ناگەن بەخۆشی و کامەرانی.

خودای گەورە ئەفەرمووێت: (وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ*إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ){فاطر:١٣-١٤}.

واتە: ئەوشتانەی ئێوە ئەیپەرستن بێجگە لە خودا تەنانەت بە ئەندازەی قلیشی نێو دەنکە خورمایەکیش یان بە ئەندازەی توێژێکی سپی ناسک کە لە دەوری ناوکەکەدایە شک نابەن و دەسەلاتیان نیە، ئەگەر بانگیان بکەن و دوعایان لێ بکەن نایبیستن، گریمان ئەکەر ببیستنیش وەلامتان نادەنەوە، چونکە خاوەن دەسەلات نین، وە روژی قیامەتیش نکولی شيرک و پەرستنەکەتان دەکەن بۆ خۆیان، ھیچ شتێک وەک خودا کە ئاگاداری هەموو شتێکە ناتوانێت ئاگادارت بکات.

لەم سورەتە دوعاکەیان کە لە بێجگە لە خودا کردووە ناونراوە بەشیرک، وە لەسورەت مٶمنون ناونراوە بە کوفر. خوای گەورە دەفەرمووێت: (يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ*هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ) {التوبة:٣٢-٣٣}.

لەم دوو ئایەتە کافری ناونراوە بە کافر و موشریک، هەروەها فەرموودەش لەم بارەیەوە زۆر هاتوون، لەوانە پێغەمبەر سەلامی خودای لێبێت دەفەرمووێت: "بین الرجل وبین الشرك و الکفر ترك صلاة" اخرجە مسلم) مجموعة فتاوی ابن باز (٩/١٧٤-١٧٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام