پرسیار: بەڵگە چییە لەسەر ئەو هاوسەرانەی کە کێشەکانیان دەبەن بۆ لای مەلا؟ ئایا لەشەرعدا جائیزە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سولح کردن و کردنی قسەی خێر لەنێوان ژن و پیاو یەکێکە لە باشترین کردەوەکان، جا ئەوەی پێ هەڵدەستێت مەلا بێت یان هەر کەسێکی تر بێت ئەهلی خێر و چاکە بێت دروستە، هەروەها بە پێچەوانەش تێکدانی بەینی ژن و پیاو لە تاوانە گەورەکان.
عن أبي الدرداء رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (ألا أخبركم بأفضل من درجة الصيام والصلاة والصدقة؟)، قالوا: بلى، قال: (صلاح ذات البين، فإن فساد ذات البين هي الحالقة). رواه الترمذي (٢٥٠٩). وقال: "هذا حديث صحيح، ويروى عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: هي الحالقة، لا أقول تحلق الشعر، ولكن تحلق الدين" انتهی.
واتە: لە ئەبو دەردا دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (ئایا کردەوەیەکتان پێ بڵێم باشترە لە پلەی ڕۆژوو و نوێژ و خێر؟)، هاوەڵان گوتیان بەڵێ، فەرمووی: (سولح کردن لەنێوان خەڵک، بە تەئکید تێکدانی بەینی خەڵک دینی خۆی دەردێنێت و دینی کەم دەبێت).
هیچ ماڵێک نییە کێشەی تێدا نەبێت، هەتا مالی پێغەمبەریش درود و سەلامی خوای لێ بێت سەلامەت نەبووە لەم کێشانە، کێشە لەبەر ئەوە دروست دەبن چونکە تێکەڵی یەکتر دەبن، ئەگەر مرۆڤەکان تێکەڵی یەکتر نەبن و یەکتر نەناسن و پێکەوە مامەڵە نەکەن کێشە دروست نابن، بۆیە ژن و پیاو دەبێت بیر لەوە بکەنەوە ژن و پیاو چەند باش بن کێشە هەر دروست دەبن ئەمە سونەتی ژیانە و تاقیکردنەوەی خوای گەورەیە، بۆیە موسلمان دەبێت ژیرانە مامەڵە بکات و بگەڕێتەوە بۆ شەرع بۆ هەموو کێشەکان.
ژن و پیاو چەند پێیان دەکرێت لێبوردە بن و کێشەکانیان نەبەنە دەرەوە ئەمە باشترە، ئەگەر هیچ ڕێگە چارە نەما ئەوکات باشتر وایە کەسێکی ئەهلی خێر قسەی خێری تێدا بکات و سولح بکات لەنێوانیان و ئاشتیان بکاتەوە.
مالی ژن و پیاو دەبێتە مالێکی باش ئەگەر:
١-پیاو ئافرەتێکی باش مارە بکات، وە ئافرەتیش شوو بە پیاوێکی باش بکات.
٢-مالکە ببێتە شوێنی زیکری خوای گەورە.
٣-شەرعی خوای تێدا جێ بەجێ بکرێت و نوێژی تێدا بکرێت.
٤-پەروەردەیەکی ئیمانی هەبێت لە ماڵەوە.
٥-سورەتی بەقەرە لەو مالە بخوێندرێ بۆ دەرکردنی شەیتان.
٦-نهێنییەکانی مالەوە پارێزراو بن.
ژیانی ژن و مێردایەتی بەڕێوەدەچێت بە جوانی و خۆشی ئەگەر هەردوو لا ژن و پیاو مافی یەکتر بزانن و مافی یەکتر بدە.