پرسیار: ئەگەر لە قوتابخانە سەیری وەڵامی بەرامبەرەکەت بکەی چ شتێک دەبێتە کەفارەتی ئەو تاوانە؟
وەڵام: زانایان دەلێن حەڕامە غەش بکرێت لە تاقیکردنەوەکاندا، چونکە بەلگەکان گشتین کڕین و فرۆشتن و تاقیکردنەوە و ھەموو شتێک دەگرێتەوە.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال: (مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنِّي). رواە مسلم (102).
واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ھەر کەسێک غەش بکات لە من نییە).
وفی روایة: (وَمَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا) رواه مسلم (101).
واتە ھەر کەسێک غەش لە ئێمە بکات لە ئێمە نییە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (غەش کردن لە تاقیکردنەوەکان حەڕامە و خراپەیە وەک غەش کردنە لە كڕین و فرۆشتن، بەڵکو گەورەترە لە غەش کردن لە کڕین و فرۆشتن، چونکە پیشە بە دەست دێت بەھۆی غەش کردن، غەش کردن لە تاقیکردنەوەکان حەڕامە لە ھەموو وانەکان، بەڵگە:
١- لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "من غشنا فليس منا"،
واتە: ھەر کەسێک غەش لە ئێمە بکات ئەوا لە ئێمە نییە.
٢- ھەروەھا چونکە خیانەت کردنە، خوای گەورە دەفەرمووێت: "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ" [الأنفال:27].
واجبە لەسەر قوتابی لە ھەر وانەیەک بێت غەش نەکات، وە خۆی ماندوو بکات و ھەوڵ بدات ھەتا دەربچێت بە دەرچوونێکی شەرعی).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (غەش کردن لە تاقیکردنەوەکان تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان بە تایبەتی ئەگەر لە داھاتوودا شتێکی بەدوای دا بێت وەک مووچە یان پلە لە خوێندن یان ھەر شتێکی تر). فتاوى نور على الدرب (24/ 2).
لە نضرة النعيم زیانەکانی غەش کردن باسكراوە دەلێت: (زیانەکانی غەش:
(١) غەش کردن ڕێگایەکە ڕاتدەکێشیت بۆ ناو ئاگر.
(٢) غەش کردن بەلگەیە لەسەر کەمی و پیسی نەفس.
(٣) دوور کەوتنەوە لە خوا و دوور کەوتنەوە لە خەلک.
(٤) بێ بەش دەبێت لە وەلام دانەوەی دوعا.
(٥) بێ بەش دەبێت لە بەرەکەتی مال و تەمەن.
(٦) بەلگەیە لەسەر لاوازی و کەم بوونی ئیمان.
(٧) غەش کردن وا لە کەسەکە دەکات کە خەلک خۆشیان نەوێت و ڕقیان لێ ببێتەوە). نضرة النعيم (١١/٥٠٧٥).
ئەی قوتابی بەرێز خۆت بێ ڕێز و سوک مەکە بە غەش کردن، چونکە ئاشکرا بوونی غەش بێ ڕێز بوونە لە دونیا و قیامەت و بێ ڕێز بوونە لای خوا و خەلک، بەتایبەتی کەسی پابەند بە دین دەرنەچوون بۆ تۆ سەر بەرزترە لە دەرچوونێک بە غەش یان بە سوک و بوون و بێ ڕێز بوونێک لە لای خوا و خەلک، زۆر کەس وا گومان دەبەن غەش تەنھا ئەوەیە لەسەر پارچە کاغەزێک بنووسی و دوای نقل بکەیت، وا گومان دەبەن بەدەم بەیەکتر وتن داخلی غەش نابێت، یان سەیری وەڵامی بەرامبەر بکەی بە غەش حساب ناکرێت، ئەمە فێڵ لەخۆ کردنە، چونکە مناڵ و نەفامیش دەزانن ئەمە غەشە و شتێکی حەڕامە.
کەفارەت تەنها تەوبە کردن و گەڕانەوەیە بۆ لای خوای گەورە، واللە أعلم.