سەردێری پرسیار: ئەگەر کەسێک بە کەسێکی تر بڵێت تووندڕەو حوکمی ئەو کەسە چییە؟

بەرواری دانان :2020-09-07 کۆدی پرسیار:2159

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر کەسێک بە کەسێکی تر بڵێت تووندڕەو حوکمی ئەو کەسە چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن موسلمانان برای یەکترن و دەبێت هەست بە برایەتی بکەن و برایەتی بپارێزن، ئەگەر هەڵەیان هەبوو بە جوانترین شێوە هەڵەی یەکتر ڕاست بکەنەوە و دوعای خێر و چاکە بۆ یەکتر بکەن.

لەناو موسلمانان جۆرەها فیکرە و دەستە هەن، بێگومان هەموویان ڕاست نیین، هەیە دینی بە شلی گرتووە و هەشە بە تووندی گرتووە، هەشە مام ناوەندە کە ئەمە ڕێگای ڕاستە، وەسف کردنی موسلمان بە تووندڕەو دوو ئەگەری هەیە:

یەکەم: لەوانەیە موسلمانەکە تووندڕەو نەبێت، ئەمەیان تاوانە و کەسە تاوانبار دەبێت، موسلمان دەبێت ئاگای لە زمانی خۆی بێت و دڵی برای موسلمان نەشکێنێت.

دووەم: لەوانەیە موسلمانەکە تووندڕەو بێت، لەم حاڵەتە بیر لەوە بکەوە تەنها وەسف کردنی موسلمان بە تووندڕەو و قسە پێ گوتن سوودی نییە، بەڵکو دەبێت ئەم ڕێگایانە بگریتە بەر:

١-ئامۆژگاری کەسە بکە بە نەرم و نیانی و جوانی، بە تەنیا قسەی لەگەڵ بکە.

٢-دوعای خێری بۆ بکە و بە پەرۆش بە بۆ بە هیدایەت هاتنی.

٣-ئەگەر ئامۆژگاریەکانت سوودی نەبوو هەوڵ بدە کەسێک بدۆزەوە ئامۆژگارییەکانی سوودی هەبێت و بە گوێی بکات.

بەداخەوە ئێمە لە سەردەمێک دەژین قسە بە یەکتر گوتن زۆر بووە و برایەتی کەم بووە، زۆربەی قسە بە یەکتر گوتن و وەسف کردنی یەکتر بە خراپە بۆ حەسوودی و خۆ بە گەورە دانان دەگەڕێتەوە، هەتا گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە نە ئامۆژگاری کەسەکەی کردووە و نە دوعاشی بۆ کردووە بە هیدایەت بێت و نە پێشی خۆشە بە هیدایەت بێت، بەڵکو دەڵێت یا خوا بەو دەردە بمرێت، کوایە برایەتی؟! کوا سۆز و بەزەیی بەرامبەر براکەت؟! کوا دوعای خێر و چاکە بۆ براکەت؟!

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام