سەردێری پرسیار:نوێژی بەکۆمەڵ لە دەرەوی مزگەوت ھەمان پاداشی نوێژی مزگەوتە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:215

پرسیار:

پرسیار // ئایا نوێژ کردن بە جماعەت لە شوێنی کارکردن بێجگە لە مزگەوت هەمان پاداشتی مزگەوتی هەیە ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // فەرموودەی ابن عمر هاتووە بوخاری وموسلیمە دەلێت : (( نوێژ کردن بە جماعەت پاداشتی زیاترە کە بە تەنیا بیکەیت بە بیست و حەوت پلە )) ئەم جماعەتە دوو وتەی لەسەرە : (۱) هەندێک زانا دەلێن هەموو جماعەتێک دەگرێتەوە ، لەهەر شوێنێک بێت لەمزگەوت یان بێجگە لە مزگەوت . (۲) هەندێک زانا دەلێن مەبەست بەم جماعەتە جماعەتی مزگەوتە، بەلگە (ٲ) فەرموودەی ئەبو هریرە بخاری و مسلیمە وەسفی ئەو جماعەتە دەکات بە دەست نوێژ هەلگرتن و چوونە مزگەوت .....ئەمە بەلگەیە ئەو جماعەتەی ئەم پاداشتە وەردەگرێت باسی جماعەتی مزگەوتە. (۲) ابن مسعود دەلێت : (( من سرە ..... حیث ینادی بهن)) حیث: ظرف مكان،ای:فلیحافظ علیهن فی المکان الذی ینادی لهن فیه، وهو المساجد. (۳) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نیازی وابوو ئەوانەی ئامادەی نوێژ نابن مالیان بەسەر دا بسوتێنێت ، کەچی جماعەت لە مالیش دەکرێت ، ئەمە بەلگەیە کەمەبەست پێی جماعەتی مزگەوتە . (٤) کردەوەی ئەوانەی پێشتر بەلگەیە کە مەبەست بەجماعەت ، جماعەتی مزگەوتە چونکە ئەگەر نوێژیان لێ ڕۆیشتبا دەچوونە مزگەوتێکی تر نوێژیان دەکرد بۆ ئەوەی بگەن بەجماعەت،ئەوانیش وا تێی گەیشتبوون ئەم پاداشتە هی جماعەتی مزگەوتە. ووتەی راست وتەی دووەمە کە ئەم پاداشتە هی جماعەتی مزگەوتە ، هەر کەسێک نەچێتە جماعەت بێ عوزر نوێژ لەمالەوە بکات یەک پلەی بۆ دەنوسرێت ، بەلام ئەگەر نەچوو بۆ جماعەت عوزری هەبوو جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان : (۱) هەندێک زانا دەلێن پاداشتی تەواوی جماعەتی بۆ دەنووسرێت ، بەلگە فەرموودەی ابو موسی بخارییە دەلێت : (( اذا مرض العبد او سافر كتب له مثل ما كان یعمل مقیما صحیحا )) واتە : ئەگەر بەندە نەخۆش بوو یان سەفەری کرد کردەوەی پێ نەکرا لەبەر نەخۆشی یان سەفەر پاداشتی ئەو کردەوەیە بۆ دەنووسرێت کە پیش نەخۆشی یان سەفەر دەیکرد،کەواتە پاداشتی تەواو بۆی دەنوسرێت ئەگەر پێشتر بەردەوام ببوبێت لەسەر نوێژ کردن بە جماعەت . (۲) هەندێک زانا دەلێن پاداشتی بۆ دەنووسرێت بەلام پاداشتی تەواوی بۆ نانووسرێت وەک ئەو کەسەی ئامادەی جماعەت بووە . هەندێک دەلێن ئەو کەسەی ئامادەی جماعەتی مزگەوت دەبێت وە ئەوەی ئامادە نابێت چونکە عوزری هەیە ئاساییە لە پلەدا یەکسان بن بەلام لە گەورەی پاداشتی پلەکانیان یەکسان نەبێت ، وەک پاداشتی نوێژی جنازە و شوێن کەوتنی ، فەرموودە دەلێت (( ٲصغرهما مثل احد )) واتە قیراطی له هەمووان بچووکتر وەک چیای ئوحودە له گەورەیدا ، ئەمە بەلگەیە کە قیراطی گەورە و بچووک هەیە ، هەموو کەس لە پلەدا یەکسانن ئەگەر نوێژ بکات وە شوێن جنازە بکەوێت دوو قیراطی بۆی هەیە بەلام لە گەورەی و بچووکی قیراط دا خەلک جیاوازن . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام