پرسیار: دەکرێت ڕوون کردنەوە بدرێت لەسەر ئەو فەرموودەیە کە شەیتانەکان لە مغربدا بڵاودەبنەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە ڕێگری بکەیت لە دەرچوونی مناڵ لە ماڵەوە دوای خۆر ئاوبوون، یان کاتی سەرەتایی شەو هەتا کاتی نوێژی عیشا، چونکە شەیتانەکان لەو کاتە بڵاودەبنەوە مناڵ ئەزیەت دەدات یان زیانیان پێ دەگەیەنن، بەڵگە:
عن جابر بن عبد الله رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (إِذَا كَانَ جُنْحُ اللَّيْلِ أَوْ أَمْسَيْتُمْ فَكُفُّوا صِبْيَانَكُمْ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْتَشِرُ حِينَئِذٍ، فَإِذَا ذَهَبَ سَاعَةٌ مِنْ اللَّيْلِ فَخَلُّوهُمْ، وَأَغْلِقُوا الْأَبْوَابَ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَفْتَحُ بَابًا مُغْلَقًا، وَأَوْكُوا قِرَبَكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ، وَخَمِّرُوا آنِيَتَكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ وَلَوْ أَنْ تَعْرُضُوا عَلَيْهَا شَيْئًا، وَأَطْفِئُوا مَصَابِيحَكُمْ). رواه البخاري (3280)، ومسلم (2012).
واتە: لە جابری کوڕی عبداللە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر سەرەتایی شەو هات یان داخلی شەو بوون ڕێگری لە مناڵەکانتان بکەن بۆ دەرچوون لە ماڵەوە، چونکە شەیتانەکان ئەوکات بڵاودەبنەوە، ...).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حیکمەت لە بڵاوبوونەوەی شەیتانەکان لەو کاتە لەبەر ئەوەیە جوولەیان لە سەرەتایی شەودا بەهێزترە لە ڕۆژدا، چونکە تاریکی بۆ هێزی شەیتانەکان باشترە لە شتی تر، هەروەها هەموو ڕەشێک). فتح الباري (6/341).