سەردێری پرسیار:ئەگەر وەلی کچەکە کە باوکە مشرک بێت ئەوکات چ بکات کچەکە دەکرێت کەسێکی تر ببێتە وەلی؟

بەرواری دانان :2020-08-13 کۆدی پرسیار:2122

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر وەلی کچەکە کە باوکە مشرک بێت ئەوکات چ بکات کچەکە دەکرێت کەسێکی تر ببێتە وەلی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وەلی مەرجە بۆ عەقدی زەواج، هەر ئافرەتێک شوو بکات بێ وەلی عەقدی زەواج پووچە، بەڵگە:

١-پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيٍّ). رواه أبو داود (2085)، والترمذي (1101)، وابن ماجه (1881) من حديث أبي موسى الأشعري، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي".

٢- پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (لا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل). رواه البيهقي من حديث عمران وعائشة، وصححه الألباني في "صحيح الجامع"برقم (7557) .

زانایان دەڵێن مەرجە وەلی ئافرەت موسلمان بێت.

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە کافر وەلایەتی نییە بەسەر موسلمانەوە بە یەک دەنگی موسلمانان).المغني (9/377) .

وەلی ئافرەت باوکە، پاشان باپیر لە باوکەوە بەرەو سەرەوە، پاشان کوڕەکانی دەبنە وەلی، واتە برای ئافرەتەکە، ئەگەر هەموو ئەمانە کافر بوون قازی دەتوانێت کچ یان ژن بە شوو بدات:

١-ئەگەر ژنەکە یان کچەکە هیچ وەلی نەبوو.

٢-ئەگەر وەلی کچ یان ژنیان مەنع کرد لە بەشوو دان.

٣-ئەگەر وەلی بزر ببێت، ئەوکاتیش قازی دەتوانێت بەشوو بدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام