پرسیار: مانای ئەم دوعایە چییە: (رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي)؟
وەڵام: وعَنْ أَبِي مُوسَى عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ كَانَ يَدْعُو بِهَذَا الدُّعَاءِ: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي جِدِّي وَهَزْلِي وَخَطَئِي وَعَمْدِي وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي أَنْتَ الْمُقَدِّمُ وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ). رواه البخاري (٥٩١٩)، ومسلم (٤٨٩٦) وهذا لفظ مسلم.
واتە: لە ئەبو موسا دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دوعای دەکرد بەمە: (ئەی خوایە لێم خۆشبە، لە تاوانەکانم خۆشبە تاوانی نەفامیم، لە زیادەڕەویم و پێ هەڵبڕینم، لە هەموو کارێکا، لەوەی کە تۆ باشتر دەزانی.
خوایە تاوانەکانم هەموو بپۆشە، چی هینی بەڕاستیم بێ، چ هی بە گاڵتەمەوە بێ، چی هینی هەلە و نەزانینم بێ، چی هی ئەنقەست بێ، ، ئەوە ئەم جۆرە تاوانەشم هەموو هەن.
ئەی خوایە تاوانی کۆن و نوێم هەموو بپۆشە، ئەو تاوانەیشم بپۆشەکە تۆ خۆت باشتر لێی دەزانیت، پێش خستن و پاش خستن هەر بەدەستی خۆتە، پێشخەر و پاشخەر هەر تۆی، وە هەموو شتێ بۆ تۆ ئاسانە، تۆ دەسەلاتی هەموو شتێکت هەیە و هیچ شتێ لە چنگی تۆ ڕزگاری نابێ و هیچ شتێ لە دەستی تۆ دەرناچێ).
ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
"وجهلي": واتە: تاوانی نەفامیم، چونکە نەفامی دژی زانستە.
"وعمدي": واتە: ئەو تاوانەی بە ئەنقەست کردووەمە.
سوودەکانی فەرموودەکە:
سوودی یەکەم: ئەم فەرموودەیە بۆ فەزلی ئەم دوعایە، لەبەر دوو ڕوو:
١-سوودی بۆ مرۆڤەکە تێدایە.
٢-شوێن پێغەمبەری خوا دەکەوێت صلی اللە علیە وسلم. فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٤٠).
سوودی دووەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تووشی هەڵە بووە، لەبەر ئەوە داوای لێ خۆش بوونی کردووە.
ئەگەر یەکێک بڵێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مەبەست پێی فێرکردن بێت، خۆی تووشی تاوان نەبووە؟
وەڵام: ئەمە پێچەوانەی ڕووکەشی فەرموودەکەیە، ئەگەر مەبەستی فێرکردن بوایا دەیگوت: "استغفروا اللە تعالی من الخطایا"، یان دەیگوت: "اللهم اغفر لي خطیئتي".
وەڵام بۆ ئەمانە خوای گەورە بە ڕوونی فەرمان بە پێغەمبەر دەکات صلی اللە علیە وسلم دوای لێ خۆش بوون بکە بۆ تاوانی خۆت و ئیمانداران.
ئەگەر یەکێک بڵێت: ئەگەر دان بنێی بەمە جیاوازی چییە لەنێوان تاوانی پێغەمبەر و کەسانی تر؟
دەڵێین: جیاوازی نێوان تاوانی پێغەمبەر و کەسانی تر لە چەند ڕوویەکەوەیە:
یەکەم: هەرگیز ناکرێ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تووشی شیرک بێت.
دووەم: ناکرێ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم درۆ بکات.
سێیەم: ناکرێ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تووشی شتێک بێت کاریگەری لە شەرەفی و ڕەوشتی بکات، واتە تووشی بێ ڕەوشتی نابێت.
چوارەم: تووشی تاوانی گەورە نابن، ئیلا ئەگەر بە ئیجتهاد، پاشان خوای گەورە منەتی لەگەڵ کردووە بە تەوبە.
پێنجەم: ئەگەر تووشی تاوانی بچووک ببن دانی پێنانێن، بەڵکو ئاگادار دەکرێنەوە و تەوبە دەکات و وازی لی دەهێنێت و ناگەڕێتەوە سەری. فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٤٠-٥٤١).
سوودی سێیەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئیسراف کردن ئەگەری تووش بوون بە سزای خوای گەورەی هەیە. فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٤١).
سوودی چوارەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە خوای گەورە زاناترە بە مرۆڤ لە نەفسی مرۆڤەکە، لەبەر وتەی: (وما أنت أعلم بە مني). فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٤١).
سوودی پێنجەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە مرۆڤ تاوان دەکات بە نهێنی و ئاشکرا، سەبارەت بە تاوان کردن بە ئاشکرا ئەمەیان خراپترە و گەورەترە، لەبەر وتەی: (من سن في الإسلام سنة سیئة فعلیە وزرها ووزر من عمل بها إلی یوم القیامة)، تاوانبارە لە چەند ڕوویەکەوە:
١-تاوانی ئەنجام داوە.
٢-تاوانی بە ئاشکرا کردووە، خەڵک شوێنی دەکەون.
٣-تاوان لە نەفسی خەڵکدا دەبێتە شتێکی ئاسایی و بە کەمی دەزانن. فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٤٣).
سوودی شەشەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ وەسف کردنی خوای گەورە بە: (المقدم و المؤخر)، ئایا ئەمانە دوو ناون یان دوو سیفەتن؟ ئەگەری ئەمە و ئەوەی تری هەیە، لەوانەیە دوو ناو بن، لەوانەش دوو سیفەت بن، بەڵام هەردووکیان پێکەوەن. فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٤٤).
سوودی حەوتەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم داوای لێ خۆش بوونی کردووە بۆ تاوانی پێش و پاش، بەڵام خوای گەورە لە تاوانی پێش و پاشی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خۆش بووە؟
وەڵام: سەبارەت بەم پرسیارە دوو وەڵام هەیە:
١-لەوانەیە ئەم دوعایە پێش دابەزینی ئایەتەکە بێت کە خوای گەورە لە تاوانی پێش و پاشی خۆش بووە.
٢-ئەم دوعا کردنەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هۆکارێکە بۆ لێ خۆش بوونی تاوانی پێش و پاشی، واتە خوای گەورە لەبەر ئەوە لێی خۆش بووە ئەم هۆکارە دەگرێتەوە بەر داوای لێ خۆش بوون دەکات، کەواتە ئەمە هۆکارە بۆ لێخۆش بوونی تاوانەکانی. فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٣٥).
سوودی هەشتەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەگەر مرۆڤ تاوانی بە هەڵەش کرد لەسەری حساب دەکرێت و تاوانبار دەبێت، ئەمەش پێچەوانەی ئایەت و فەرموودەکانی ترە، وەڵام:
١-لەوانەیە ئەم دوعایە پێش دابەزینی ئایەتی سورەتی بەقەرە بێت.
٢-لەوانەیە ئەمەیان باسی ئەو حالەتە بێت کەسەکە کەمتەرخەمە بۆ گەڕان بەدوای ڕاستی، ئەمەش زۆرە خەڵکانێک لێ ناکۆڵنەوە و پرسیار ناکەن. فتح ذي الجلال والإکرام (١٥/٥٣٨).