سەردێری پرسیار: ئایا دروستە زیکری ئێواران پێش نوێژی عصر بکەیت، چونکە زۆر جار کەسێک لەناو ئوتومبێلە یان لە جێگایەکە عوزری هەیە ناتوانێت نوێژ بکات زیکر پێش نوێژ دەکات؟

بەرواری دانان: 2020-07-29 کۆدی پرسیار: 2103

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە زیکری ئێواران پێش نوێژی عصر بکەیت، چونکە زۆر جار کەسێک لەناو ئوتومبێلە یان لە جێگایەکە عوزری هەیە ناتوانێت نوێژ بکات زیکر پێش نوێژ دەکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سەرەتای کاتی زیکری ئێوارە دوای ئێوارە دەست پێ دەکات هەتا خۆر ئاوابوون، ئەگەر هەتا نوێژی عیشا بکات مەجالی تێدایە، ئەگەر لەم کاتەش نەی کردبوو عوزری هەبوو دەتوانێت بیکات دوای عیشا.

لەسەر ئەمە کردنی زیکرەکانی ئێواران پێش نوێژی عصر هیچی تێدا نییە، ئیلا ئەوە نەبێت باشتر وایە کاتی نوێژ عصر نوێژ بکەیت، پاشان زیکرەکانی دوای نوێژ بکەیت، پاشان زیکرەکانی ئێواران بکەیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام