سەردێری پرسیار:حوکمی چاو داخستن لەناو نوێژ؟

بەرواری دانان :2020-07-28 کۆدی پرسیار:2101

پرسیار:

پرسیار: حوکمی چاو داخستن لەناو نوێژ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن باش نییە چاوەکانت دابخەی لە ناو نوێژ بێ هۆکار، بەڵگە:

١-عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلاَةِ فَلاَ يُغْمِضُ عَيْنَيْهِ). رواە الطبراني.

واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا بۆ نوێژ با هەردوو چاوەکانی دانەخات).

٢-چونکە ئەمە کردەوەی جوولەکەکانە.

٣-هۆکارە بۆ نووستن.

٤-سونەتە نوێژ خوێن سەیری شوێنی سوجدەی بکات، چااو داخستن تەرک کردنی ئەم سونەتەیە.

خاوەنی الروض المربع دەفەرمووێت: (ئەمە کردەوەی جولەکەیە، وە هەندێک دەلێن سەر دەکێشێت بۆ نووستن). الروض المربع (١/٩٥).

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باش نییە چاوەکانت دابخەی ئیلا ئەگەر کچێک ببینی یان ئافرەتێکی ڕووت). المغني (٢/٣٠).

بەڵام زانایان دەلێن ئەگەر سوودی تێدا بوو دروستە چاوت دابخەی، نموونە: ئەگەر یەکێک بەچاو داخستن خشوعی زیاتر بوو دەلێن باشتر وایە بەلکو دەلێن سونەت وایە دایبخات، یان ئەگەر لەناو نوێژ ئافرەتێکی ڕووت ببینێت.

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر چاو داخستن بۆ خشوع باشتر بێت لەبەر ئەوەی سەرقاڵ دەبێت بە نەخش و شتی ڕازاوە ئەوە کاتە هەرگیز ناچێتە ژێر ئەو بابە بڵێیت مەکروهە، بەڵکو ئەو وتەی دەڵێت سونەتە چاوەکان دابخەی نزیکترە لە مقاصدی شەرع). زاد المعاد (١/٢٨٣).

لە الموسوعة الفقهیة باشکراوە دەڵێت: (زۆربەی فوقەهاکان حەنەفی و مالکی و حەنابلە و هەندێک شافعی بۆ ئەوە چوون باش نییە چاوەکان دابخەی لەناو نوێژ، لەبەر وتەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم: "إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلاَةِ فَلاَ يُغْمِضُ عَيْنَيْهِ".

هەروەها بەڵگەی تر ئەمە کردەوەی جوولەکەیە و هۆکارە بۆ نووستن، هەروەها سونەتە سەیری شوێنی سوجدە بکەیت، چاو داخستن تەرک کردنی ئەم سونەتەیە). الموسوعة الفقهیة.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (چاو داخستن لەناو نوێژ مەکروهە لای زانایان بەڵام زیان بە نوێژ ناگەیەنێت، نوێژ دروستە هیچ زیانی پێ ناگات، ئەگەر چاوەکانت دابخەیت هیچت لەسەر نییە، بەڵکو هەندێک زانا دەڵێن ئەگەر باشتر بێت بۆ دڵت هیچی تێدا نییە، بەڵام باشتر وایە چاو دانەخرێت، وتراوە: ئەمە کردەوەی جوولەکەیە لەناو نوێژیان.

بەهەر حال باشتر وایە چاوەکانت دانەخەی، باشتر وایە هەوڵ بدەیت خشوع بەدەست بهێنیت بێ چاو داخستن، ئەمە دڵنیاترە و بەهێزترە.

سەبارەت بە نوێژ نوێژی دروستە، ئەگەر چاوەکانت دابخەی زیانی نییە، مەرجی دروستی نوێژ ئەوە نییە چاوەکانت دابخەی). نور علی الدرب.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام