پرسیار: ئایا دروستە کەسێک نینۆکی درێژ بێت و دەست بە قورئان بگریت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نینۆک کردن سونەتی فیرەتە و نابێت تاخیری بکەیت زیاتر لە چل ڕۆژ، بەڵگە:
(١) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (الْفِطْرَةُ خَمْسٌ: الْخِتَانُ وَالِاسْتِحْدَادُ وَقَصُّ الشَّارِبِ وَتَقْلِيمُ الْأَظْفَارِ وَنَتْفُ الْآبَاطِ). رواە البخاری (٥٨٩١)، ومسلم (٢٥٧) .
واتە: لە ئەبو ھوڕێڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: گوێم لە پێغەمبەر بوو درود و سەلامی خوای لێ بێت دەیفەرموو: (پێنج شت لە فیترەتن: سونەت کردن و لادانی مووی ژێرەوە و سمێل کورت کردن و نینۆک بڕین و دەرھێنانی مووی بن ھەنگڵ).
(٢) عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: (وُقِّتَ لَنَا فِي قَصِّ الشَّارِبِ وَتَقْلِيمِ الْأَظْفَارِ وَنَتْفِ الْإِبِطِ وَحَلْقِ الْعَانَةِ أَنْ لَا نَتْرُكَ أَكْثَرَ مِنْ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً). رواە مسلم (٢٥٨).
واتە: لە ئەنەسی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: (بۆ ئێمە دیار کرا سمێل کورت و نینۆک کردن و مووی بن ھەنگڵ دەرھێنان و بڕینی مووی ژێرەوە، وازی لێ نەھێنین زیاتر لە چل ڕۆژ).
زانایانی اللجنة الدائمة پرسیار لێیان کراوە: حوکی نینۆک درێژ کردن چییە؟
لە وەڵام دا دەڵێن: (نابێت نینۆک درێژ بکرێت، چونکە پێچەوانەی سونەتی فیترەتە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھانی موسلمانانی داوە بۆ نینۆک کردن، لەوانە: "وقص الأظافر"، واجبە نینۆک کورت بکەیت و مووی بن ھەنگڵ و مووی خوارەوە و سمێل کورت کردن، نابێت وازی لێ بھێنرێت زیاتر لە چل ڕۆژ). فتاوى اللجنة الدائمة (4/60).
ھەروەھا دەڵێن: (حیکمەت لە نینۆک کردن، پاک و خاوێنی یە بۆ نینۆک و قڕێژی ژێر نینۆک، وە خۆ چوواندن بە کافرەکان لادەچێت کە ھەندێک کافر نینۆکی خۆیان درێژ دەکەن، ھەروەھا خۆ چوواندن بە ئاژەڵی خاوەن نینۆک لادەچێت). فتاوى اللجنة الدائمة (5/173).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (درێژ کردنی نینۆک پێچەوانەی سونەتە، نابێت وازی لێ بھێنیت زیاتر لە چل ڕۆژ، وە درێژ کردنی نینۆک خۆ چوواندنە بە ئاژەڵەکان و ھەندێک کافرەکان). مجموع فتاوى ابن باز (10/49).
زانایان دەلێن قڕێژی ژێر نینۆک چاو پۆشی لێکراوە کاتی دەست نوێژ، وە دەست نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ڕاستە، هەروەها دروستە دەست لە قورئان بدەیت.