سەردێری پرسیار: قورئان بە مناڵان دەڵێم کاتێك لە سوڕی مانگانەم دەستی لێ نادەم ئایا جائیزە بۆیان بخوێنمەوە تاوانبار دەبم؟

بەرواری دانان: 2020-07-03 کۆدی پرسیار: 2075

پرسیار:

پرسیار: قورئان بە مناڵان دەڵێم کاتێك لە سوڕی مانگانەم دەستی لێ نادەم ئایا جائیزە بۆیان بخوێنمەوە تاوانبار دەبم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە خوێندنەوەی قورئان بۆ حائض بە لەبەر بێ ئەوەی دەستی لێ بدات، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامە ئافرەت لە کاتی حیض قورئان بخوێنێت، ئیلا ئەگەر وەک زیکر یان دوعا بخوێنێت ئەمەیان دروستە، نموونە خوێندنەوەی ئایەت کورسی لە کاتی نووستن ئەمە وەک زیکر دەخوێنێت، یان وەک دوعا دوعایێک لە دوعاکانی قورئان دەکات نموونە: (ربنا لاتزغ قلوبنا بعد اذا هدیتنا).

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: دروستە بەمەبەستی زیکر بخوێنی نەک قورئان خوێندنەوە.

ئیمام ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ڕوخسەت هەیە یەک ئایەت یان چەند ئایەتێک بخوێنی.

بەلگەی کە حەڕامە قورئان بخوێنێت:

(١)عن ابن عمر رضي اللە عنهما أن النبی صلی الله علیه وسلم قال: (لاتقرٲ الحائض والجنب شیئا من القران). رواە الترمذی (۱۳۱)، وابن ماجە (٥۹٥).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕ بێت با هیچ لە قورئان نەخوێنێت ئەوەی لەش گران و ئەوەی تووشی حیض بووه.

(٢)فەرموودەی عەلی هاتووە بەلگەیە نابێت لەش گران قورئان بخوێنێت، کەواتە حائض قیاس دەکەین لەسەر لەش گران، چونکە هەردووکیان خۆشۆردن واجبە وە لێک نزیکن.

دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە حائض قورئان بخوێنێت، کە ئەمە وتەی ئیمام مالک و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و شەوکانی و ئەلبانی و ابن بازە، بەلگە:

(١) خوای گەورە فەرمانی کردووە بە خوێندنەوەی قورئان و پاداشتێکی زۆر بۆ ئەوانە هەیە کە قورئان دەخوێننەوە، کەواتە ڕێگری کردن لە خوێندنەوەی قورئان بۆ حائض شتێکی زۆر گەورەیە، دەبێت بەلگەیەکی ڕوون ئاشکرا هەبێت، هیچ بەلگەی ڕاست نەهاتوون، ژنان لەسەردەمی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تووشی حیض بووینه نقل نەکراوە کە ڕێگریان لێ کرابێ لە خوێندنەوەی قورئان، وە ئەسل وایە دروستە قورئان بخوێنیتەوە ئیلا بەلگە هاتبێت.

(٢) فەرموودەی ابن عمر کردنە بەڵگە فەرموودەیەکی لاوازە.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەیەکی لاوازە بە یەک دەنگی هەموو زانایانی فەرموودە). مجموع الفتاوی (٢١/٤٦٠).

(٣) قیاس کردنی حائض لەسەر لەش گران لێک جیاوازن، چونکە:

(أ) لەش گران بەویستی خۆی دەتوانێ لەش گرانی لاببات خۆی بشوات بەلام حائض ناتوانێت لەش گرانی لەسەر خۆی لاببات هەتا پاک نەبێتەوە.

(ب) لەش گرانی ماوەکەی کەمە، بەلام حیض ماوەکەی زۆرترە، ئافرەت بۆ ئافرەت جیاوازە لە ماوەی حیض دا.

(د) ئەگەر ڕێگری ئافرەت بکەی لە قورئان خوێندنەوە، ئەوا ڕێگریت کرد لە پاداشتێکی زۆر، هەروەها دەبێتە هۆی لەبیر کردنی قورئان، ئەگەر ئافرەت مامۆستای قورئان بێت دەبێتە هۆی ئەوەی دەرسیان بەجوانی بەڕێوە نەچێت چونکە جار هەیە ماموستا تووشی حیض دەبێت و جاریش هەیە قوتابی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەوەیە کە حائض دەتوانێت قورئان بخوێنێت ئەگەر پێویست بوو، ئەگەرنا باشتر وایە خۆی لێ بگرێتەوە) فتح ذي الجلال والإکرام (١/٥٩٣). وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە دروستە قورئان بخوێنێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام