سەردێری پرسیار: ئایا زەیتون زەکاتی لێ دەکەوێت؟

بەرواری دانان: 2020-06-22 کۆدی پرسیار: 2065

پرسیار:

پرسیار: ئایا زەیتون زەکاتی لێ دەکەوێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زەکاتی زەیتون، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە زەکاتی زەیتون بدرێت، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و وتەی کۆنی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ) {الأنعام:141}.

ڕووی کردنە بەڵگە: دەکرێت زەیتی زەیتون هەلبگیرێت وەک خورما و میوژ، کەواتە زەکاتی لێ دەکەوێت وەک خورما.

دووەم: هەندێکی زانای تر دەڵێن زەیتون زەکاتی لێ ناکەوێت، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن بازە، بەڵکە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ) [الأنعام: ١٤١].

ڕووی کردنە بەڵگە: خوای گەورە باسی زەیتون و هەناری کردووە، هەردووکیان لە زەوییەوە دەڕوێن، هەنار زەکاتی لێ ناکەوێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان، هەروەها زەیتوونیش زەکاتی لێ ناکەوێت، ئەمە بەڵگەیی ئایەتەکە لەسەر عمومی خۆی نییە بە وتەی: (وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ).

(٢)زەیتون هەبووە لەسەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەقل نەکراوە زەکات وەرگیرا بێت، ئەگەر زەکات لە زەیتون واجب بوایا نەقل دەکرا یان بە وتە یان کردەوە، هەروەک چۆن زەکاتی خورما نەقل کراوە بە وتە و کردەوە.

(٣)زەیتون قوت نییە، وە هەڵناگیرێت و وشک ناکرێت، زەکات واجب نییە وەک سەوزە.

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لە کتابی المصري باسکراوە دەڵێت: زەیتون زەکاتی لێ ناکاوێت، چونکە زەیتون قوت نییە، ئەمە وتەی ئەبو ثور و ئەبو یوسف و محمد). الاستذكار (3/226). ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە زەیتون زەکاتی لێ ناکەوێت، ئەمە وتەی ئەبو بەکر و خەرقی و ابن أبي ليلى و حەسەنی کوڕی سالح و أبي عبيدة و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی، چونکە زەیتون هەڵناگیرێت و وشک ناکرێت، وەک سەوزە وایە). المغني (3/7).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەنجیر و زەیتون زەکات لێیان واجب نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، چونکە لە سەوزە و میوەیە). مجموع فتاوى ابن باز (14/70).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە زەیتون و هەنجیر و پرتەقال و سێو هەموو ئەمانە زەکاتیان لێ ناکەوێت، بەڵام ئەگەر مرۆڤ ئەمانەی فرۆشت و پارەی وەرگرت ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی دەبێت زەکات بدات "ئەگەر گەیشتبێتە حەدی نیساب"، زەکاتەکەی دەبێتە زەکاتی پارە نەک بەرووبووم). فتاوى نور على الدرب.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام