سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن لەسەر بەرمال (سجاد)؟

بەرواری دانان :2020-06-19 کۆدی پرسیار:2062

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نوێژ کردن لەسەر بەرمال (سجاد)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەسل وایە نوێژ لەسەر بەرمال (سجاد) دروستە، بەڵگە:

(١)عَنْ مَيْمُونَةَ رضي الله عنها قالت: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي عَلَى الْخُمْرَةِ). رواە البخاري (379) ومسلم (513).

واتە: لە مەیمونە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی دەکرد لەسەر فەرشێکی بچووک).

زانایان دەڵێن دروستە نوێژ لەسەر بەرمال بکەیت جگە لەم حالەتانەن نەبێت:

(١)ئەگەر بەرمالەکە وێنەی ڕوح لەبەری لەسەر بێت، لەم حالەتە واجبە ئەم وێنەیە لابدات و حەڕامە بهێلێتەوە لە ماڵەوە.

(٢)ئەگەر بەرمالەکە نەخش و شتی تری لەسەر بێت و ڕازاندرابێتەوە، نوێژ کردن لەسەر ئەم بەرمالە مەکروهە، چونکە نوێژ خوێن سەرقال دەکات.

(٣)ئەگەر نوێژ بکات لەسەر بەرمال لەبەر ئەوە ئەگەری ئەوە هەیە پیسایی بەر فەرش کەوتووە.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (گەورەکانی ئەوانەی تووشی وەسواس بووینە نوێژ ناکەن لەسەر زەوی، هەروەها نوێژ ناکەن لەسەر فەرشیش، بەڵکو نوێژ لەسەر بەرمال دەکەن). مجموع الفتاوى (٢٢/١٧٧).

(٤)نوێژ تایبەت کردن بە بەرمال و تایبەتمەندی دان بە بەرمال بەجۆرێک نوێژ ناکات مەگەر لەسەر بەرمال نەبێت، ئەمەش شتێکی داهێنراوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام