پرسیار: ئایا هەنگوین زەکاتی لێ دەکەوێت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زەکاتی هەنگوین، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە زەکات لە هەنگوین بدرێت، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەدە، بەڵگە:
(١)عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (أَنَّهُ أَخَذَ مِنْ الْعَسَلِ الْعُشْرَ).رواه ابن ماجه (1824)، وقال الألباني في صحيح ابن ماجه: حسن صحيح.
(٢)وعَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ مُوسَى عَنْ أَبِي سَيَّارَةَ الْمُتَعِيُّ رضي الله عنه قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ لِي نَحْلا، قَالَ: أَدِّ الْعُشْرَ . قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، احْمِهَا لِي، فَحَمَاهَا لِي. رواه ابن ماجه (1823). وحسنه الألباني لغيره في صحيح ابن ماجه.
(٣)عَنْ عَمْرِو بْنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ قَالَ: جَاءَ هِلَالٌ أَحَدُ بَنِي مُتْعَانَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِعُشُورِ نَحْلٍ لَهُ، وَكَانَ سَأَلَهُ أَنْ يَحْمِيَ لَهُ وَادِيًا يُقَالُ لَهُ سَلَبَةُ، فَحَمَى لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَلِكَ الْوَادِي، فَلَمَّا وُلِّيَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ كَتَبَ سُفْيَانُ بْنُ وَهْبٍ إِلَى عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ يَسْأَلُهُ عَنْ ذَلِكَ، فَكَتَبَ عُمَرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: إِنْ أَدَّى إِلَيْكَ مَا كَانَ يُؤَدِّي إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ عُشُورِ نَحْلِهِ فَاحْمِ لَهُ سَلَبَةَ، وَإِلا فَإِنَّمَا هُوَ ذُبَابُ غَيْثٍ يَأْكُلُهُ مَنْ يَشَاءُ.رواە أبو داود (١٦٠٠)، حسنه الألباني في صحيح أبي داود.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون هەنگوین زەکاتی لێ ناکەوێت، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و ظاهری و ابن منذر و ابن مفلح و ابن عثیمین و زانایانی اللجنە الدائمەیە، بەڵگە:
(١)عن عبدِ اللهِ بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، عن النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم قال: (فيما سَقَتِ السماءُ والعُيُونُ أو كان عَثَرِيًّا العُشرُ، وما سُقِيَ بالنَّضحِ نِصفُ العُشرِ). رواه البخاري (1483).
ڕووی کردنە بەڵگە: مفهومی فەرموودەکە ئەوە دەگەیەنێت ئەوەی ئاو نەدرێت زەکاتی لێ ناکەوێت.
(٢)هیچ بەڵگە نەهاتوون لە قورئان و سونەت بۆ واجبی زەکاتی هەنگوین، ئەسل وایە زەکات واجب نییە هەتا بەڵگە لەسەری دێت، نابێت زەکات واجب بکەیت بێ بەڵگە.
(٣)هەنگوین شلە وەک شیری ئاژەڵ وایە، زەکات واجب نییە لە شیری ئاژەڵ بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
(٤)هەنگوین قوت نییە، کەواتە واجب نییە لە دە بەش یەک بەش زەکاتی دەربکەیت.
(٥)ئەگەر زەکات واجب بوایا بۆ هەنگوین ئەوە سنور بۆی دیار دەکرا بۆ زەکات دان وەک شتی تر.
ابن عثيمين: (وتەی ڕاست هەنگوین زەکاتی لێ ناکەوێت). مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين (18/87).
وتەی ڕاست هەنگوین زەکاتی لێ ناکەوێت ئیلا ئەگەر بۆ بازرگانی بێت، هەر شتێک کڕین و فرۆشتنی پێ بکرێت بۆ بازرگانی بێت زەکاتی لێ دەکەوێت ئەگەر گەیشتبێتە حەدی نیساب و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت.