پرسیار: کەسێک ئامۆژگاری خەڵک دەکات و خۆی کردەوە بەو شتە ناکات، ئایا تاوانبار دەبێت؟
وەڵام: هەندێک بەڵگە هاتوون لە قورئان و سونەت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە مەرجی فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە ئەوەیە دەبێت کەسەکە بیکات و خۆی لەو نەهی یە دوور خاتەوە، لەوانە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ).
(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ).
(٣)عن أسامة بن زيد رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (يُجَاءُ بِالرَّجُلِ يَوْمَ القِيَامَةِ فَيُلْقَى فِي النَّارِ ، فَتَنْدَلِقُ أَقْتَابُهُ فِي النَّارِ ، فَيَدُورُ كَمَا يَدُورُ الحِمَارُ بِرَحَاهُ ، فَيَجْتَمِعُ أَهْلُ النَّارِ عَلَيْهِ فَيَقُولُونَ: أَيْ فُلاَنُ مَا شَأْنُكَ؟ أَلَيْسَ كُنْتَ تَأْمُرُنَا بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَانَا عَنِ المُنْكَرِ؟
قَالَ: كُنْتُ آمُرُكُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَلاَ آتِيهِ ، وَأَنْهَاكُمْ عَنِ المُنْكَرِ وَآتِيهِ). رواه البخاري (3267)، ومسلم (2989).
(٤) وحديث أنس أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (رَأَيْتُ لَيْلَةَ أُسْرِيَ بِي رِجَالًا تُقْرَضُ شِفَاهُهُمْ بِمَقَارِيضَ مِنْ نَارٍ.
فَقُلْتُ: يَا جِبْرِيلُ مَنْ هَؤُلَاءِ؟
قَالَ: هَؤُلَاءِ خُطَبَاءُ مِنْ أُمَّتِكَ ، يَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ ، وَيَنْسَوْنَ أَنْفُسَهُمْ، وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلَا يَعْقِلُونَ). رواه الإمام أحمد (13515) وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (291).
گومانی تێدا نییە دەبێت ئەوەی فەرمان بە چاکە دەکات و نەهی لە خراپە دەکات خۆی کردەوە باشەکە بکات و خۆی لەو نەهی یە دوورخاتەوە، لەگەڵ ئەمەش زۆرینەی زانایان بۆ ئەوە چوون مەرجی فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە ئەوە نییە کەسەکە ئیلا دەبێت چاک و دادپەروەر بێت یان نابێت تووشی تاوان بێت، چونکە ئەم مەرجە دەرگای فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە دادەخات، کێ هەیە سەلامەت بێت لە تاوان؟!
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەرج نییە ئەوەی فەرمان دەکات بە چاکە و نەهی دەکات لە تەواوترین حاڵدا بێت، مەرج نییە ئیلا فەرمانەکە جێ بەجێ بکات و خۆی لە نەهییەکە دوور بخاتەوە، بەڵکو لەسەریەتی فەرمان بکات بە چاکە ئەگەر چی کەمتەرخەمیش بێت، وە لەسەریەتی نەهی بکات ئەگەر چی تووشی نەهی یەکەش بووبێت). شرح صحيح مسلم (2/23).
ئامۆژگاری خەڵک کردن و کردەوە بەو شتە نەکردن دوو جۆرە:
یەکەم: ئەگەر شتەکە واجب بێت یان حەڕام بێت، دەڵێین گومانی تێدا نییە بە تەرک کردنی واجب و کردنی حەڕام تاوانبار دەبیت.
دووەم: ئەگەر شتەکە سونەت بێت یان باش نەبێت (واتە مەکروه بێت)، دەڵێین بە تەرک کردن سونەت و کردنی مەکروه تاوانبار نابیت.