سەردێری پرسیار: زەکاتی گەنم و جۆ چەند دەدرێت؟

بەرواری دانان: 2020-06-14 کۆدی پرسیار: 2054

پرسیار:

پرسیار: زەکاتی گەنم و جۆ چەند دەدرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر گەنم و جۆ بە ئاوی باران و ڕووبار پێ بگات بێ ئەوەی مەسرەفی ئاودانی لێ بکات، لەم حالەتە واجبە لە دە بەش یەک بەش زەکات بدات، بەڵام ئەگەر خۆی مەسرەفی لێ بکات بۆ ئاودان و ماندوو بێت، لەم حالەتە واجبە لە بیست بەش یەک بەش زەکات بدات، یان لە دە بەش نیوەی یەک بەش دەدات، بەڵگە:

(١) عن جابرِ بنِ عبدِ الله رَضِيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم: (فيما سَقتِ السَّماءُ والأنهارُ والعيونُ، العُشرُ، وفيما سَقتِ السَّانيةُ نِصفُ العُشر). رواه مسلم (٩٨١).

(٢) عن عبد الله بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم قال: (فيما سقتِ السماءُ والأنهارُ والعيونُ أو كان عَثَريًّا، العُشْرُ، وما سُقِي بالنَّضْحِ، نِصفُ العُشرِ). رواه البخاري (١٤٨٣).

(٣)زانایان ئیجماع نەقل دەکەن، لەوانە ئیمام شافعی و ابن بطال و ابن حزم و بەیهەقی و ابن عبدالبر و ابن رشد و ابن قدامە و ئیمام النووی.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە لە دە بەش یەک بەش زەکات بدەیت لەوەی بە ئاوی ئاسمان و ڕووبار و شتی تر ئاو دەدرێت، وە لە دە بەش نیوەی یەک بەش دەدات ئەگەر خۆی ئاوی دا و مەسرەفی لێکرد، ئەمەیان هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری). شرح النووي على مسلم (7/54).

سەبارەت بەو گەنم و جۆیەی هەندێکی بەئاوی باران و ڕووبار پێ دەگات و هەندێکی تر مەسرەفی لێ دەکات خۆی ئاو دەدات، لەم دوو حالەتە زیاتر نییە:

یەکەم: یان نیوەی بەئاوی باران و ڕووبار پێ دەگات و نیوەی تر مەسرەفی لێ دەکات خۆی ئاو دەدات، لەم حالەتە لە بازدە بەش یەک بەش زەکات دەدات کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

دووەم: یان زۆرینەی بە ئاوی باران و ڕووبار پێ دەگات، یان زۆرینە خۆی مەسروفی دەکات، لەم حالەتە حساب بۆ زۆرینە دەکات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام