پرسیار: لەلای ئێمە کەسێک مزگەوتی دروستکردووە پێس چل ساڵ، خەڵک دەڵێن پارەکەی حەڕامە، هەر خواش دەزانێت پارەی حەڕامە یان نە، ئایا دروستە ئێمە نوێژ و عیبادەت لەو مزگەوتە بکەین؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ماڵی حەڕام دوو جۆرە:
یەکەم: یان خودی مالەکە حەڕامە وەک مالی دزراو و دەست بەسەرداگیراو، ئەمەیان حەڵاڵ نییە هیچ کەسێک سوودی لێ وەربگرێت ئەگەر بزانێت لە فلانە کەس دزراوە، دەبێت بۆ خاوەنەکەی بگەڕێندرێتەوە، کەواتە ڕێگای تەوبە ئەوەیە مالەکە بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە و نابێت مزگەوت بەو مالە دروست بکات.
دووەم: یان مالەکە حەڕامە بەهۆی کەسابەتەوە، وەک ئەوەی کڕین و فرۆشتنی مەی (واتە: عەرەق) کردووە، یان مامەلەی ڕیبای کردووە، یان پارەی وەرگرتووە بەهۆی گۆرانی و زینا، ئەم مالە حەڕامە بەڵام دروستە لە مزگەوت خەرج بکرێت، ڕێگای تەوبە کردن لەم مالە ئەوەیە سەرف بکات لە شتی باش، وەک دروستکردنی مزگەوت و مەسلەحەتی تر.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژ کردن لەو مزگەوتەی بە ماڵی حەڕام دروستکراوە دروستە، چونکە ئەوەی بە ماڵی حەڕام لەوانەیە ئەو نییەتەی هەبێت لەو مالە حەڕامە ڕزگار بێت، ئەو کات لە مزگەوت سەرف کردن حەڵاڵە ئەگەر مەبەستی ڕزگار بوونی هەبێت لە ماڵی حەڕام). مجموع فتاوى ابن عثيمين (12/ سؤال رقم 304).
داوا لە موسلمان نەکراوە لێکۆلینەوە لە مالی خەڵک بکات، دروست نییە قسە لەسەر مالی خەڵک بکات بە گومان.