سەردێری پرسیار:خێری ليلة القدر لە مزگەوت زیاترە یان لە ماڵەوە؟

بەرواری دانان :2020-05-15 کۆدی پرسیار:2011

پرسیار:

پرسیار: خێری ليلة القدر لە مزگەوت زیاترە یان لە ماڵەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم شەوی قەدری زیندوو کردۆتەوە لە مزگەوت، وە ئیعتکافی کردووە بۆ مەبەستی شەوی قەدر.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەلام وتەی ڕاست ئەوەیە ئیعتکافی سونەت نییە ئیلا لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان نەبێت، سونەت نییە ھەموو کاتێک ئیعتکاف بکەیت، چونکە ئێمە دەزانین بە دڵنیایی کە گومانی تێدا نییە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە ھەموو خەلک سوورتر بووە لەسەر عیبادەتی خوا، وە لە هەمووان سوورتر بووە بۆ گەیاندنی شەریعەت، ڕۆژێک نەی وتووە ئەی خەلکینە ئیعتکاف بکەن لە ھەر کاتێک، بەلکو ئیعتکافی کردووە لە ڕەمەزان، پاشان ئیعتکافی کردووە بۆ شتێکی داواکراو ئەویش لیلة القدره، ھەر لەبەر ئەمەش سەرەتا ئیعتکافی کرد لە دە شەوی یەکەم، پاشان دە شەوی ناوەند، پاشان پێی وترا لە دە شەوی کۆتایی یە، ئیعتکافی کردووە لە دە شەوی کۆتایی، ئیعتکاف ڕێگە پێدراو نییە ئیلا لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان). فتح ذي الجلال والإکرام (٧/٤٧٥).

کەواتە باشتر وایە لیلة القدر له مزگەوت زیندوو بکەیتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسەی ئیعتکافیش دەکات، چونکە دروست نییە ئیعتکاف بکەیت لە شوێنی تر بێجگە لە مزگەوت، بەڵام ئەگەر کەسێک ئیعتکاف نەکات دەتوانێت لە ماڵەوە ليلة القدر زیندوو بکاتەوە بە تایبەتی ئەگەر لە مزگەوت قەلەبالغ دروست بکرێت.

سەبارەت بە وتەی ئەو مەلایە یان ئەو مەلایانەی دەڵێن باشتر وایە لە مالەوە شەوی قەدر زیندوو بکەیتەوە لەبەر کورونا قسەیەکی پووچ و بێ بنەمایە، چونکە ئێستا کورونا نەماوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام