پرسیار // ئایا سونەتە وەلامی بانگی یەكەمی هەینی بدەینەوە ؟
وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن كە لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وە لە سەردەمی ابوبكر و عمر یەك بانگ هەبوو بۆ جومعە ، بەلام كاتێك عثمان هات خانوو دوركەوتنەوە لە مزگەوتی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، عثمان سەیری كرد ئەگەر بانگێک زیاد بكرێت پێش وەقت لە بازار بدرێت باشترە بو ئەوەی خەلك گوێیان لێ بێت و خۆیان ئامادە بكەن بۆ جومعە .
عَنِ السَّائِبِ بْنِ يَزِيدَ، قَالَ: «كَانَ النِّدَاءُ يَوْمَ الجُمُعَةِ أَوَّلُهُ إِذَا جَلَسَ الإِمَامُ عَلَى المِنْبَرِ عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَأَبِي بَكْرٍ، وَعُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، فَلَمَّا كَانَ عُثْمَانُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، وَكَثُرَ النَّاسُ زَادَ النِّدَاءَ الثَّالِثَ عَلَى الزَّوْرَاءِ» رواە البخاری ( ۹۱۲ ) .
واتە : بانگی یەكەمی روژی جومعە ئەو كاتەی دەدرا لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت كاتێک ئیمام دەچووە سەر مینبەر ، وە لە سەردەمی ئەبوبكر و عومەریش ، بەلام كاتێك عثمان هات بانگی سێیەمی زیادكرا لە ناو بازار لە زوراء دەدرا.
دوو بانگ مەبەستی پێی بانگ و قامەتە، سێ بانگیش مەبەستی پێی دوو بانگ و قامەتە .
هەندێك هاوەلان وەك ابن عمر چەند تابعی تر بەمە رازی نەبوون ، بەلام زۆربەی زانایان بەوە رازی بوون كە سێ بانگ مەبەستی پێ ( دوو بانگ و یەك قامەت ) بدرێن بۆ جومعە ئەگەر خانووەكانیش لە مزگەوت نزیك بن ، بەلام ئەوەی گرینگ بێت ئەوە كە ئەوەی عثمان كردوویەتی اجتهاد بووە هی خۆی بووە ، وەك فەرموودە یان دین سەیر نەکرێت هەرچەندە خەلیفەی ڕاشدە و فەرمان كراوە شوێن خەلیفەی ڕاشد بكەون .
پسیار ئەوەیە ئایا بۆچی عثمان ئەم بانگەی زیاد كردووە ؟
وەلام/ چونکە خانوو لە مزگەوتی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت دوور كەوتبوونەوە و خەلك گوێیان لە بانگ نەدەبوو ، ئەمە كرا و بانگ دەدرا بۆ ئەوەی خەلك جومعەیان لێ نەروات و زوو ئامادەكاری خویان بكەن .
ئێستا مزگەوت زۆر بووە و سماعە هەنە و خەلك پێوستیان بە بانگی عوثمان نی یە ، بەلكو باشتر وایە ئەوەی بكرێت ئەوەی سەردەمی پێغەمبەر (سەلامی خوای لی بیت ) و ئەبوبكر و عومەر .
زانایان سێ وتەیان هەیە سەبارەت بە بانگی زیادكراوی ئێستا :
یەکەم // زۆربەی زانا دەلێن ئەو بانگەی عثمان زیادی كردوو سونەتە ، کە ئەمە وتەی ابن باز و ابن عثیمینه .
دووەم // هەندەێك زانای تر دەلێن داهێنراوە (( واتە بیدعە)) .
سێیەم // هەندێك زانای تر دەلێن واز لێ هێنان لەپێشترە .
ئەوانەی دەلێن بیدعەیە یان واز لێ هێنان ئەولاترە ئەمانەن : علی ، ، ابن عمر ، ابن الزبیر ، حسن البصری ، عطاء ، شافعی ، الالبانی، صنعانی ، .....هتد .
سەبارەت بە وەلام دانەوەی بانگ زۆربەی زانایان دەلێن وەلام دانەوەی بانگ سونەتە نەک واجب كە ئەمە وتەی راستە ، بەلام ئەو بانگەی ئیستا دەدرێت هی یەكەم ئەگەر بلێین داهێنراوە ئەوا نابێت وەلام بدرێتەوە ئەگەر بلێین باشترە ئەو بانگە نەدرێت باشتر وایە وەلامیش نەدرێتەوە ئەگەر بلێین سونەتە دەلێن سونەتە وەلام بدرێتەوە .
وتەی راست باشتر وایە وەلام نەدەیتەوە . والله اعلم
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) ئەو بانگەی عثمان زیادی كرد پێوست بوو لەبەر دوركەوتنەوەی خانووەكان لە مزگەوتی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وە نەبوونی مزگەوتی تر ، بەلام ئێستا مزگەوت زۆر بووینە وە سەماعەش هەن دەنگ بە ئاسانی بۆ هەموو شوێنێك دەڕوات پێویست ناکات ئەو بانگە بدرێت .
(۲) زانایان نالێن ئەوەی عوثمان كردوویەتی بیدعەیە و تاوانبار دەبێت بەلكو هەندێك دەلێن ئەوەی ئێستا دەكرێت بیدعەیە چونكە پێچەوانی سونەتی عثمانیش كراوە بەلام باشتر وایە بلێن ئەوە بكرێت ئەوەی سەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت و ابو بكر و عومەر خوا لێیان ڕازی بێت .
(۳) زۆربەی زانایان دەلێن وەلام دانەوەی بانگ سونەتە نەك واجب كە ئەمە وتەی ڕاستە بەلام بۆ ئەو بانگەی ئێستا باشتر وایە وەڵام نەدرێتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ