سەردێری پرسیار:مارکێتمان هەیە تاکە گوارەیەکی زێڕم دۆزیوەتەوە دڵنیام لەمێژە لەوێ کەوتووە، کەس نەی بینیوە، ئێستا ئەمن چی لێ بکەم دڵنیام خاوەنی نابینمەوە، چونکە مارکێتە ئەنواع کەس دێت؟

بەرواری دانان :2020-05-10 کۆدی پرسیار:2003

پرسیار:

پرسیار: مارکێتمان هەیە تاکە گوارەیەکی زێڕم دۆزیوەتەوە دڵنیام لەمێژە لەوێ کەوتووە، کەس نەی بینیوە، ئێستا ئەمن چی لێ بکەم دڵنیام خاوەنی نابینمەوە، چونکە مارکێتە ئەنواع کەس دێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک پارە بدۆزێتەوە یان زێڕ دەبێت ئەم هەنگاوانە بگرێتە بەر:

یەکەم: دەبێت بزانێت ئەو مالە چەندە و چییە و چۆنە، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بێت لێی بپرسێ.

دووەم: دەبێت ساڵێک بانگەوازی بکات کە من شتێکم دۆزیوەتەوە، لە هەفتەی یەکەم هەموو ڕۆژێک بانگەوازی بکات، دواتر کەم بکاتەوە بە گوێرەی عادەت.

سێیەم: ئەگەر خاوەنی هات دەبێت پێی بداتەوە بەو وەسفانەی کە لە شتەکەدا هەبوو، دەبێت پێی بدەیتەوە بێ ئەوەی داوای شاهد و سوێندی لێ بکەیت.

چوارەم: ئەگەر کەس خاوەنی نەبوو دوای ساڵێک، ئەوە ئەو مالە بۆ ئەو کەسەیە کە دۆزیوەتەوە، بەڵام پێش ئەوەی بخوات دەبێت بزانێت چییە و چەندە و شێوەی چۆنە، بۆ ئەوەی هار جارێک خاوەنی هات پێی بداتەوە.

ئەگەر زێڕەکە زۆر کەم بوو عورف پێی شتێکی زۆر کەم بوو، ئەوە پێویست ناکات بانگەوازی بکەیت، بەڵام ئەگەر زۆر بوو دەبێت بانگەوازی بکەیت ساڵێک، ئەگەر کەس نەبووە خاوەنی بۆ خۆتە سوودی لێ وەردەگریت

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام