سەردێری پرسیار:لە حمام میزی دەکەم ئاوی پێدادەکەم لە دوایدا دەست نوێژی دەگرم دروستە یان نا؟

بەرواری دانان :2020-05-10 کۆدی پرسیار:2002

پرسیار:

پرسیار: لە حمام میزی دەکەم ئاوی پێدادەکەم لە دوایدا دەست نوێژی دەگرم دروستە یان نا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن باش نییە میز لە حەمام بکەیت، واتە: شوێنی خۆشۆردن ، بەڵگە:

(١)عَنْ حُمَيْدِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ قَالَ: (لَقِيتُ رَجُلًا صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَمَا صَحِبَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَرْبَعَ سِنِينَ، قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يَبُولَ أحدنا فِي مُغْتَسَلِهِ). رواە النسائي (238)، وأبي داود (28)، صححه النووي في "المجموع" (2/ 91)، وصححه الألباني.

واتە : لە حمید بن عبد الرحمان دەگێڕنەوە دەڵێت: گەیشتم بە پیاوێک ھاوەڵایەتی پێغەمبەری کردووە ھەر وەک چۆن ئەبو ھوڕەیڕە ھاوەڵایەتی کردووە چوار ساڵ، وتی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە یەکێک لە ئێمە میز بکات لە شوێنی خۆشۆردن.

(٢) عن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لَا يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِي مُسْتَحَمِّهِ ، فَإِنَّ عَامَّةَ الْوَسْوَاسِ مِنْهُ) رواه الترمذي (21)، والنسائي (36) وأبو داود (27)، وصححه ابن القطان في "بيان الوهم والإيهام" (5/606)، والمنذري في "الترغيب والترهيب" (1/111)، وحسنه النووي في "خلاصة الأحكام" (1/156)، وصححه العراقي، والشيخ مقبل الوادعي في "الصحيح المسند" (903). وتكلم فيه بعضهم لأن في إسناده: أشعث بن عبد الله الأعمى، وفيه كلام، وصححه الألباني في "ضعيف الترمذي" (21) دون زيادة: (فَإِنَّ عَامَّةَ الْوَسْوَاسِ مِنْهُ)، لأن الفقرة الأولى جاء ما يشهد لها، بخلاف هذه الجملة.

واتە : لە عبداللە بن مغفل دەگێڕنەوە دەڵێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (کەس لە ئێوە با میز نەکات لە شوێنی خۆشۆردن، چونکە زۆربەی وەسواسەکان بەھۆی ئەمەوە دروست دەبێت). مبارەکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ("إِنَّ عَامَّةَ الْوِسْوَاسِ مِنْهُ" واتە: زۆربەی وەسواسەکان بەھۆی میز کردن لە شوێنی خۆشۆردن دروست دەبێت، چونکە شوێنەکە پیس دەبێت وەسواس بۆی دروست دەبێت، ئایا ھیچ پڕوشکی ئاوی بەر کەوتووە یان نە). تحفة الأحوذي (1/81).

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت: (حەنەفی و شافعی و حنابلە دەقیان ھەیە کە باش نییە میز بکرێت لە شوێنی خۆشۆردن) الموسوعة الفقهية (43/ 154).

زانایان دەڵێن باش نییە میز لەناو حەمام بکرێت بەم دوو مەرجە:

یەکەم شوێنی خۆشۆردنەکە ئاوی لێ دەرنەچێت، بەڵام ئەگەر ئاوی لێ دەربچێت و بڕوات، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە میزی تێدا بکەیت. "معالم السنن" للخطابي (1/22).

قال عطاء: (إذا كان له مخرج ، فلا بأس به). "مصنف عبد الرزاق" (1/256).

عطاء ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ئەگەر شوێنی دەرچوونی ھەبێت ئەوا ھیچی تێدا نییە میزی تێدا بکەیت.

قال عبد الله بْنُ الْمُبَارَكِ: (قَدْ وُسِّعَ فِي الْبَوْلِ فِي الْمُغْتَسَلِ إِذَا جَرَى فِيهِ الْمَاءُ). "سنن الترمذي" (1/ 75).

عبداللە بن المبارك ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەرفراوانی تێدایە بۆ میز کردن لە شوێنی خۆشۆردن ئەگەر ئاو بڕوات).

دووەم : زەویەکەی شوێنی خۆشۆردن نەرم بێت یان خۆڵ بێت، بەجۆرێک ئەگەر میز بکرێت زەوی بخواتەوە یان جێگیر بێت لەسەری، ئەمەیان ھۆکارە بۆ وەسواس، بەڵام ئەگەر زەوی ڕەق بێت و میز لەسەر نەوەستێت، ئەمەیان نەھی لێی نەکراوە.

خلیل ئەحمەد سھارنفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر زەوی شوێنی خۆشۆردن بە شێوەیەک بێت پروشکی میز بۆی نەگەڕێتەوە بە خۆشۆردن، یان کونی ھەبێت ھیچ میز جێگیر نەبێت، لەم حالەتە مەکروھ نییە میزی تێدا بکەیت). بذل المجهود في حل سنن أبي داود (١/٢٥٩).

حەمامی ئێستا داخلی ئەم نەهی نابێت، کەواتە دروستە میز بکەیت و دەست نوێژ بگریت لە حەمام، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام