سەردێری پرسیار:حوکمی نینۆک کردن لە ڕۆژی جومعەدا ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:200

پرسیار:

پرسیار // ئایا کاتی بڕینی نینۆک لە ڕۆژی جومعە کەی دەست پێ دەکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتوون کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە ڕۆژی جومعە نینۆکی کردبێت ، یان بە وتە ئاماژەی بۆ کرد بێت ڕۆژی جومعە نینۆک بکرێت .

سخاوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە نینۆک کورت کردن دەفەرمووێت : (( جێگیر نەبووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕۆژێکی دیار کرد بێت بۆ نینۆک بڕین )) المقاصد الحسنة لاپەڕە ٤۲۲

زانایان دەلێن بەلکو لە هاوەلان جێگیر بووە لە ڕۆژی جومعەدا نینۆکیان بڕیوە .

ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە فتح الباری دا نقل دەکات لە راشد بن سعد دەلێت : (( هاوەلانی پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت دەیان وت : هەر کەسێک ڕۆژی جومعە خۆی بشوات ،وە سیواک بکات ، وە نینۆکی ببڕێت ، ئەوە پاداشتی بۆی هەیە )) فتح الباری لابن رجب ج٥ لاپەڕە ۳٥۹

نافع دەلێت : (( عبداللە بن عمر هەموو جومعەیەک نینۆکی دەبڕی و سمێلی کورت دەکرد )) رواە البیهقی في سنن الكبری ج۳ لاپەڕە ۲٤٤

هەندێک زانا دەلێن سونەتە ڕۆژی جومعە نینۆک ببڕیت ، کە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلە ، ......هتد .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمام شافعی و هاوەلانی دەقیان هەیە کە سونەتە ڕۆژی جومعە نینۆک ببڕدرێت ...)) المجموع ج۱ لاپەڕە ۳٤۹

کەواتە ئەوانەی دەلێن سونەتە بەلگەکانیان ئەمانەن :

(۱) چەند فەرموودەی لاواز پشتی پێ دەبەستن .

(۲) چەند ئەسەر لە هاوەلان نقل کراوەن .

(۳) نینۆک کردن لە بابەتی خۆ خاوێن کردنە ، کەواتە سونەتە ڕۆژی جومعە خۆت خاوێن بکەی .

وتەی ڕاست هیچ بەلگەی ڕاست نەهاتوون پشتی پێ ببەستیت و بلێیت سونەتە ڕۆژی جومعە یان پێنج شەم نینۆک ببڕیت ، وە زانایان دەلێن نینۆک بڕین ڕێگەپێدراوە ڕۆژی جومعە و بێجگە لە ڕۆژی جومعە ، وە دەتوانی ڕۆژی جومعە نینۆک بکەیت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام