پرسیار // حوکمی تەرک کردنی نوێژی جومعە چییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن وازهێنان لە نوێژی جومعە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، بەلگە :
عن ٲبي الجعدي الضمري ٲن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : (( من ترك ثلاث جمع تهاونا بها طبع الله علی قلبه )) رواە ابوداود (۱۰٥۲) ، الترمذي (٥۰۰) ، النسائی (۱۳٦۹) ، واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات لە تەمبەلی خوای گەورە دلی مۆر دەکات .
عن جابر بن عبداللە قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من ترك الجمعة ثلاثا من غیر ضرورة طبع الله علی قلبه )) رواە ابن ماجە (۱۱۲٦) ، واتە : هەر کەسێک سێ جومعە تەرک بکات بێ عوزر ئەوەی خوای گەورە دڵی مۆر دەکات .
عن ٲبي هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( من ترك ثلاث جمع متوالیات من غیر عذر طبع الله علی قلبه )) واتە : هەر کەسێک سێ جومعە بە دوای یەک تەرک بکات بێ عوزر ئەوە خوای گەورە دڵی مۆر دەکات .
عن ابي هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( لینتهین ٲقوام عن ودعهم الجمعات ، ٲو لیختمن اللە علی قلوبهم ، ثم لیكونن من الغافلین )) رواە مسلم (٨٦٥) ، واتە : خەلکانێک واز لە وازهێنان لە جومعە دەهێنن یان خوای گەورە دلیان مۆر بکات و پاشان بخاتە ڕیزی بێ ئاگاکان و بێ ئاگای بکات .
قاضي عیاض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەلگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە جومعە واجبە ، وە ئەم سزایە توندە کە مۆر کردنە بۆ تاوانێکی گەورەیە.)) ٳکمال المعلم ج۳ لاپەڕە ۲٦٥
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەرک کردنی جومعە لە تاوانە گەورەکانە ، ...........ئایا ئەم سزایەی لەم فەرموودەیە باسی کردووە( واتە فەرموودەی ابو هریرة ) جێ بەجێ نابێت ئیلا کەسێک چەند جومعەیەک واز لێ بهێنێت ؟
وەلام / نەخێر ، چونکە جومعەکان زۆرن ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەی فەرموو : عن ودعهم جمعات ، بەلکو وتی : (( الجمعات )) مەبەست پێی جنسە ، بەلام ئەگەر مقید نەکرابا بە فەرموودەی دووەم : (( من ترك ثلاث جمع تهاونا طبع الله علی قلبه )) ئەوە گشتی دەبوو هەتا ئەگەر یەک جومعەشی تەرک کردبا )) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەڕە ۱۰ــ۱۱
ئەم روایەتانەی باسمان کرد دەلێن سێ جومعە تەرک بکەی بەدوای یەک بێ هۆکار ، وە ڕوایەت هاتووە دەلێت سێ جومعەی تەرک بکەی باسی بەدوای یەکی نەکردووە ، زانایان دەلێن :
یەکەم : لەوانەیە فەرموودەکە باسی تەرک کردنی سێ جومعە بێت بەدوای یەک ، ئەگەر سێ جومعەی تەرک بکات بەلام بەدوای یەک نەبێت ئەم فەرموودەیە نایگرێتەوە ، بەلام گومانی تێدا نییە تاوانبارە .
دووەم : لەوانەیە باسی تەرک کردنی جومعە بێت جا بەدوای یەک بێت یان بەدوای یەک نەبێت هەموویان دەگرێتەوە .
هەروەها فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من ترك الجمعة من غیر عذر فلیتصدق بدینار ، فٳن لم یجد فبنصف دینار )) رواە ابو داود (۱۰٥۳) ، واتە : هەر کەسێک جومعە تەرک بکات بێ عوزر با دینارێک بکات بە خێر ، ئەگەر پێی نەکرا ئەوە با نیو دینار بکات بە خێر
ئەم دینارەی لەم فەرموودەیە باس کراوە بڕە پارەیەکی زۆرە کەم نییە ، وە هەندێک زانا دەلێن ئەم فەرموودەیە لاوازە ، بەلام ئەگەر لاوازیش بێت زانایان دەلێن ماناکەی ڕاستە چونکە چاکە خراپە دەبات کەواتە سونەتە خێر بکەیت دوای ئەم تاوانە گەورەیە لەسەر وتەی هەندێک زانایان ، تاوانێک دڵ مۆرکردنی باس کردبێت و وە بڕە پارەیەکی زۆری دیار کردبێت بۆ بەخشین تا لابچێت دەبێت چ تاوانێک بێت ، بەلکو هەندێک زانا دەلێن فەرموودەی باسی بەخشین دەکات لاوازە هیچ کەفارەتی نییە بێجگە لە ڕۆژی قیامەت نەبێت ئەگەر تەوبە نەکات .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ