سەردێری پرسیار: کەسەکی پارجە زەوییەکی کریوە بۆ قازانج، بەڵام قەرزاریشە، قەرزەکەی زیاترە لە نرخی پارجە زەوییەکە، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت؟

بەرواری دانان: 2020-05-03 کۆدی پرسیار: 1988

پرسیار:

پرسیار: کەسەکی پارجە زەوییەکی کریوە بۆ قازانج، بەڵام قەرزاریشە، قەرزەکەی زیاترە لە نرخی پارجە زەوییەکە، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن هەر کەسێک قەرزار بێت و مالی هەبێت و مالەکەی گەیشتبێتە حەدی نیساب و سالێکی بەسەردا تێپەڕ ببێت زەکاتی مالی خۆی دەدات ئەگەر قەرزاریش بێت، کە ئەمە وتەی ڕاستی زانایانە، بەلگە: (١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ واللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) {التوبة:١٠٣}.

ڕووی کردنە بەڵگە: زەکات لە مالەکەیان وەربگرە، ئەمە بەلگەیە کە زەکات واجبە لە مال، نەک وەک قەرز واجب بێت لەسەر زیمەی قەرزار .

(۲) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (أعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة في أموالهم) واتە: پێیان بلێ و فێریان بکە کە خوای گەورە زەکاتی واجب کردووە لە مالەکەیان.

ئەمە بەلگەیە کە زەکات واجبە لە مال نەک وەک قەرز واجب بێت لەسەر زیمەی قەرزار .

(۳) بەلگەکان گشتین و پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کرێکاری کۆکردنەوەی زەکاتی ناردووە، نقل نەکراوە بە کرێکارەکانی ووت بێت سەیری بکەن ئایا قەرزارن یان نە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واجبە زەکات بدەیت لەو مالەی کە لە دەستت دایە ئەگەر قەرزاریش بیت، لەبەر ئەوەی بەلگانەی هاتوون باسی واجبی زەکات دەکەن گشتین و هیچی جیا نەکردۆتەوە، نەی وتووە بێجگە لەو کەسەی قەرزی لەسەرە، ئەگەر بەلگەکان گشتی بن واجبە وەری بگری.

پاشان زەکات واجبە لە مال، لەبەر وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت: ( "خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ واللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ" {التوبة:١٠٣}، وە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموودەی ابن عباس کاتێک معاذ ی دەنێرێت بۆ یەمەن دەفەرمووێت: "أعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة في أموالهم"، خوا و پێغەمبەر ڕوونیان کردەوە کە زەکات واجبە لە مال نەک زیمەی مرۆڤ دایە، وە قەرز لە زیمەی مرۆڤ دایە، ڕووەکان لێک جیاوازن، واجبە زەکات بدەیت لەو مالەی لە دەستت دایە ، وە قەرزیش واجبە لە زیمەی تۆ.

ئەگەر قەرز کاتی دانەوەی ئێستا بێت و داوا بکرێت و ویستی بداتەوە، ئەو کاتە دەلێین قەرز بدەوە و پاشان ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەر گەیشتبێتە حەدی نیساب زەکای لێ بدە.

لە عوسمان نقل کراوە لە مانگی ڕەمەزان دەیووت: "هذا شهر زكاتكم فمن كان عليه دين فليقضه" واتە: ئەمە مانگی زەکاتی ئێوەیە، هەر کەسێک قەرزی لەسەرە با قەرزی بداتەوە.

ئەمە بەلگەیە قەرز ئەگەر دانەوە ئێستا بێت، وە خاوەنەکەی بیەوێت بداتەوە ئەوا بە پێش زەکات دەخرێت، بەلام قەرز ئەگەر بۆ ئێستا نەبێت هیچ ڕێگری نییە بۆ واجبی زەکات دان بێ گومان) مجموعة فتاوی ابن عثیمین (١٨/٣٨-٣٩).

زانایان اللجنة الدائمة دەلێن: (وتەی ڕاست ئەوەیە قەرز نابێتە ڕێگر بۆ زەکات دان، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کرێکاری کۆکردنەوەی زەکاتی ناردووە، نقل نەکراوە بە کرێکارەکانی ووت بێت سەیری بکەن ئایا قەرزارن یان نە) فتاوی اللجنة الدائمة (٩/١٨٩).

پارجە زەوی ئەگەر گەیشتبێتە حەدی نیساب و سالێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت واجبە زەکاتی بدات، چونکە نییەتی بارزگانی کردنی هەبووە، هەروەها قەرزەکەی زۆر بێت یان کەم نابێتە ڕێگر لە زەکات دان، چونکە زۆر لە خەڵک کاتێک بازرگانی دەکەن پارە قەرز دەکەن.

پوختەی وەلامی زانایان:

(۱) هەر کەسێک قەرزار بێت و مالی هەبێت واجبە زەکات بدات ئەگەر مالەکەی گەیشتبێتە حەدی نیساب و سالێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت.

(۲) زەکات دان واجبە لە مال نەک وەک قەرز واجب بێت لەسەر زیمەی قەرزار.

(۳) هەر کەسێک قەرزار بێت بەلام ئێستا کاتی قەرزی بێت، وە مالی هەبێت زەکاتی لێ بکەوێت لەم حالەتە قەرز دەداتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەر بگاتە حەدی نیساب زەکات دەدات ئەگەر نا زەکات نادات.

(٤) هەر کەسێک قەرزار بێت بەلام ئێستا کاتی قەرزی نەبێت، وە مالی هەبێت زەکاتی لێ بکەوێت لەم حالەتە هیچ ڕێگری نییە بۆ واجبی زەکات دان و دەبێت زەکاتی مالی خۆی بدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام