سەردێری پرسیار: زەکاتی زێڕ چۆن دەدرێت؟

بەرواری دانان: 2020-05-02 کۆدی پرسیار: 1985

پرسیار:

پرسیار: زەکاتی زێڕ چۆن دەدرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن نسابی زێڕی عەیار ٢٤ دەکاتە ٨٥ غرام، ٨٥ غرامیش دەکاتە ١٧ مسقال، هەر کەسێک ئەوەندە زێرە یان زیاتری هەبوو و سالێکیشی بەسەردا تێپەڕ بوو، ئەوە زەکات واجب دەبێت، زەکاتەکەش ٢.٥٪ لە زێڕ، یان پارە دەدات بە نرخی ئەو ڕۆژە کە زەکات دەردەکات، واتە نرخی زێڕ لەو ڕۆژە چەند بێت بەو نرخە دەدات.

- زێڕی عەیار ٢١ ساف زێڕە، واتە: لە ١٠٠٠ غرام تەنها یەک غرام مادەی تری لەگەڵ تێکەڵ کراوە.

- زێڕی عەیار ٢٢ لە ١٠٠٠غرام ٩١٦غرامی زێڕە و ئەوەی تر ٨٤غرام نحاسە.

- زێڕی عەیار ٢١ لە ١٠٠٠غرام ٨٧٥غرامی زێڕە و ئەوەی تر ١٢٥ غرام نحاسە.

- زێڕی عەیار ١٨ لە ١٠٠٠غرام ٧٥٠غرامی زێڕە و ئەوەی تر ٢٥٠ غرام نحاسە.

کەواتە نسابی زێڕی عەیار ٢٤ دیارە دەکاتە ٨٥غرام، ڕاستە فەرموودە هاتووە دەفەرمووێت دەبێت بیست دیناری زێڕت هەبێت ئەوجا زەکاتی لێ دەکەوێت، وە ئەو دینارەش یەک مسقال بووە، بەڵام زانایان دەڵێن مسقالی ئەو کاتە ٤.٢٥غرام بووە، بەڵام مسقالی ئیستا ٥غرامە.

نیسابی عەیاری ٢١ و ١٨ بەم ڕێگایە دەردێت:

(کێشی زێڕ× ٢١) ÷ ٢٤ = کێشی زێڕی عەیار ٢٤.

(کێشی زێڕ× ١٨) ÷ ٢٤ = کێشی زێڕی عەیار ٢٤.

موونە: کەسێک ١٨٠ غرام زێڕی عەیار ٢١ ی هەیە، زەکات بەم شێوە حساب دەکات:

(١٨٠ غرام × ٢١) ÷ ٢٤ = ١٥٧.٥غرام زێڕی عەیار ٢٤.

١٥٧.٥غرام زێڕی عەیار ٢٤×٢.٥٪= ٣.٩٣ غرام زێڕی عەیار ٢٤ زەکات دەدات.

ئەگەر بییەوێت لە جیاتی زێڕ پارە بدات بەم شێوەیە حساب دەکات: ٣.٩٣ غرام × نرخی یەک غرام زێڕی عەیار ٢٤= زەکات بە پارە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام