پرسیار: لهچهند ملیۆن دینار زەکاتی لێ دەکەوێت؟ وە لە بەرامبەری زێڕی عەیار چەندە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن لە ٨٥ غرام زێڕی عەیار ٢٤ زەکاتی لێ دەکەوێت، کە دەکاتە ١٧ مسقال زێڕی عەیار ٢٤، کەواتە نیسابی زێڕ ٨٥ غرامە.
سەبارەت بە زەکاتی پارە بەم شێوەیە دەدرێت:
نیسابی زێڕی عەیار ٢٤ ( کە دەکات ١٧ مسقال) × نرخی زێڕی ئەو ڕۆژەی زەکات دەدەیت= نیسابی پارە.
نموونە: ئەگەر یەک مسقال زێڕ عەیار ٢٤ نرخی ٣٢٠٠٠٠دینار بێت، لەم حالەتە نیسابی پارە بەم شێوەیە دەردێت:
١٧ مسقاڵ زێڕ عەیار ٢٤ × ٣٢٠٠٠٠ = ٥٤٤٠٠٠٠ دینار.
کەواتە ئەگەر ٥٤٤٠٠٠٠ دیناری هەبێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت زەکات دەدات، ئەوەی باسمان کرد نموونە بوو هەر کەسێک بییەوێت زەکات بدات دەتوانێ حساباتی خۆی بکات.