سەردێری پرسیار:حوکمی دوو ڕەکاعەت نوێژی سونەتی پێش جومعە ؟

بەرواری دانان :2018-10-03 کۆدی پرسیار:198

پرسیار:

پرسیار // ئایا دوو ڕەكاعەت نوێژی سونەت هەیە پێش نوێژی جومعە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت سونەتی پێش جومعە دوو وتە هەیە :

یەکەم // هەندێك زانا دەلێن نوێژی جومعە وەك نوێژی نیوەڕۆ سونتە ڕواتبی لە پێش هەیە لە كات و ژمارە ، كە ئەمە وتەی حەنەفی و هەندێك شافعی یە ، بەلگە :

(۱) عبدالله كوری مسعود خوا لێی ڕازی دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا چوار ڕەکاتی پێش و پاش نوێژی جومعەی كردووە . رواە الترمذی .

(۲) پێغەمبەری خوا سەلامی خوا لێ بێت دەفەرموێت : (( لە نێوان هەموو دوو بانگێک نوێژێک هەیە .......)) رواە البخاری ( ٦۲۷ ) .

(۳) عبدالله كوری زوبەیر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت : (( هیچ نوێژێكی واجب نی یە ئیلا دوو ڕەكاعەتی لە پێشە )) رواە ابن حبان .

(٤) هەرواها لە فەرموودەی ابن عباس و ابن عمر دا هاتووە نوێژی كردوە لە پێش جومعە .

(٥) جابر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( پیاوێك هاتە مزگەوت پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت وتاری دەدا لە رۆژی جومعە ، وتی : " نوێژت كردووە ئەی فلان ؟ " وتی : نەم كرووە ، ووتی : "هەستە دوو ڕەکاعەت بكە " ))

دەلێن ئەم دوو رەكاعەتە هی پێش جومعەی بووە .

(٦) قياس دەكەن لەسەر نوێژ نیوەڕۆ .

دووەم // زۆربەی زانایان دەلێن پێش نوێژی جومعە رواتب نییە ، كە ئەمە وتەی مالک و شافعی و حنابلە ، ...... هتد ، بە بەلگەی :

(۱) هیچ فەرموودەی ڕاست جێگیر نەبووە لە پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت بە وتە و كردەوە ، وە لە هاوەڵانیش جێگیر نەبووە .

(۲) نوێژی جومعە نوێژێكی سەربەخۆیە و نابێت قیاس بكەی لەگەل نوێژی نیوەڕۆ .

وەلام بۆ بەلگەکانی وتەی یەكەم :

(أ) فەرموودەی ابن مسعودو ابن عمر و ابن عباس هەمویان لاوازن .

(ب) ڕاستە لە نێوان هەموو دوو بانگێک یان پێش نوێژی واجب سونەت هەیە ، بەلام مەبەستی پێی بێجگە لە جومعەیە چونكە هیچ بەلگە نەهاتوون .

(ج) ئەو پیاوەی هاتۆتە مزگەوت پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت پی وت نوێژ بكە مەبەستی پێ نوێژی تحیة المسجدە نەك سونەتی پێش جومعە .

(د) قیاس كردن لەسەر نیوەڕۆ لێک جیاوازن ، چونکە نوێژی جومعە نوێژێکی سەربەخۆیە .

زانايان دەلێن پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لە سەر بێت سونەتی پێش نوێژی هەینی نەكردووە ، وە فەرمانیشی نەکردووە وە لە هاوەلانیش جێگر نەبووە كە دوو ڕەكاعەت سونەتی رواتبیان كردبێت .

نابێت سونەتی رواتبی نیوەرۆ بكەیت و لەڕۆژی جومعەدا و وەك جومعە حیساب بكەیت ، چونكە جومعە نیوەڕۆ نییە و بەلكو نوێژیكی سەربەخۆیە چەند ئەحكامی تایبەتی هەیە نابێت قیاس بكرێت لەسەر نیوەرۆ ، بەلام سونەتە نوێژ بكەی بە شێوەیەكی گشتی هەتا ئیمام دێت بۆ جومعە .

ابن تیمیە ڕەحمەتی خواتی لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی نقل كراو بێت لە هاوەڵان ئەوەیە كاتێك دەهاتن بۆ مزگەوت لە روژی جومعە نوێژیان دەكرد كاتێك داخلی مزگەوت دەبوون هەبوو دە (۱٠ ) ڕەکاعەتی دەکرد ، وە هەبوو دوازدە (۱۲) ڕەکاعەتی دەکرد ، وە هەبوو هەشت (۸) دەكرد ، وە هەبوو كەمتری دەكرد ، لەبەر ئەوەی زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە یەك دەنگن كە پێش جومعە نوێژی سونەت نییە ، سونەت نییە دیاری كرا بێت بە كات یان ژمارە چونکە ئەمە بە وتە یان كردەوە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت جێگیر دەبێت ، ئەوەیان نە بە وتە نە بە كردەوە جێگر نەبووە ، كە ئەمە وتەی شافعی و مالکی وزۆرینەی هاوەلانی وتەی بە ناو بانگی ئەحمەدە ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی جومعە هیچ سونەتی لە پێش نییە ، بەلام ڕێگە پێدراوە بۆ ئەوەی دێتە مزگەوت سونەت بکات هەتا ئیمام ئامادە دەبێت ، .........)) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱٦

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی جومعە سونەتی ڕواتبی لە پێش نییە کە ئەمە وتەی ڕاستی زانایانە ، بەلکو ڕێگە دراوە کاتێک موسلمان دێتە مزگەوت چەند ئارەزووی لێ بێت و بتوانێت نوێژ بکات لە هەموو دوو ڕەکاعەتێک سەلام بداتەوە ....... )) مجموعە فتاوی ابن باز

خەلکانێک ئێستا سونەتی جومعە دەکەن دوای بانگی یەکەمی جومعە ئەمە جێگای تێڕوانینە ، چونکە :

(١) سونەتی جومعە نییە کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(٢) ئەگەر بلێی سونەتی جومعە ھەیە دەلێین دەبێت دوای بانگی دووەم بکەیت نەک دوای بانگی یەکەم ، چونکە لە سەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت یەک بانگ ھەبوو وە لە سەردەمی عوثمان بانگی دووەم زیاد کراوە و لە بازار بانگدراوە ھی یەکەم کە خەلکی مزگەوت گوێیان لە بانگی ناو بازاڕ نەدەبوو .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) زۆربەی زانایان دەلێن پێش نوێژی جومعە سونەتی ڕواتبی نی یە وەك نیوەڕۆ .

(۲)هەر چوار مەزهەبەكان یەك دەنگن كە دوای نوێژی جومعە نوێژی سونەت هەیە .

(۳) پێش نوێژی جومعە كاتێك داخلی مزگەوت دەبیت سونەتە نوێژی سونەتی مطلق بكەیت هەتا ئیمام دێت بۆ وتار خوێندن .

(٤) ئەگەر بلێی سونەتی جومعەش ھەیە کە ڕاستیش نییە ئەوا دەبێت دوای بانگی دووەم بکرێت نەک یەکەم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام