سەردێری پرسیار: لەکاتی دوعا کردن کامە باشترە سەیری ئاسمان بکەیت یان سەرت دانوێنی؟ ئایا چاو داخستن جائیزە کاتی دوعا کردن؟

بەرواری دانان: 2020-04-29 کۆدی پرسیار: 1972

پرسیار:

پرسیار: لەکاتی دوعا کردن کامە باشترە سەیری ئاسمان بکەیت یان سەرت دانوێنی؟ ئایا چاو داخستن جائیزە کاتی دوعا کردن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سەیری ئاسمان کردن لە کاتی دوعا کردن دوو حالەتە:

حالەتی یەکەم: ئەگەر لەناو نویژدا بێت ئەوە حەڕامە.

حالەتی دووەم: ئەگەر لە دەرەوەی نوێژدا بێت جیاوازی هەیە لەنیوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە، چونکە هیچ بەڵگە نەهاتوون لەسەر ڕێگری کردن لێی، بەڵکو هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باشتر وایە ڕووت لە ئاسمان بێت، بەڵگە:

(١)قصة شرب المقداد رضي الله عنه لشراب النبي صلى الله عليه وسلم دون علمه وفيه: (ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ فَصَلَّى ثُمَّ أَتَى شَرَابَهُ فَكَشَفَ عَنْهُ فَلَمْ يَجِدْ فِيهِ شَيْئًا فَرَفَعَ رَأْسَهُ إِلَى السَّمَاءِ، فَقُلْتُ: الْآنَ يَدْعُو عَلَيَّ فَأَهْلِكُ. فَقَالَ: اللَّهُمَّ أَطْعِمْ مَنْ أَطْعَمَنِي، وَأَسْقِ مَنْ أَسْقَانِي). رواه مسلم (2055)

(٢)عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَالِسًا عِنْدَ الرُّكْنِ قَالَ: فَرَفَعَ بَصَرَهُ إِلَى السَّمَاءِ فَضَحِكَ، فَقَالَ: (لَعَنَ اللَّهُ الْيَهُودَ ثَلَاثًا، إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَ عَلَيْهِمْ الشُّحُومَ فَبَاعُوهَا، وَأَكَلُوا أَثْمَانَهَا، وَإِنَّ اللَّهَ إِذَا حَرَّمَ عَلَى قَوْمٍ أَكْلَ شَيْءٍ حَرَّمَ عَلَيْهِمْ ثَمَنَهُ). رواە أبو داود (3488)، والحديث صححه النووي في المجموع، والألباني في صحيح أبي داود.

وتەی راست ئەوەیە هیچی تێدا نییە و دروستە، بەڵام ناڵێن ئاسمان قیبلەی دوعایە هەروەک چۆن کەعبە قیبلەی نوێژە، لەسەر ئەمە (واتە: لەسەر ئەو وتەیەی دەڵێت ئاسمان قیبلەی دوعایە) کەواتە سونەتە لە کاتی دوعا کردن ڕووت لە ئاسمان بێت، ڕوو لە ئاسمان کردن کاتی دوعا هیچ لە پێشینەکان بە سونەتیان دانەناوە، بەڵکو فەرموودە هاتووە ڕووی لە قیبلە کردووە لە کاتی دوعا کردن، ڕاستە فەرموودە هاتوون سەیری ئاسمانی کردووە بەڵام ئەم فەرموودانە بەڵگەن کە دروستە سەیری ئاسمان بکەیت نەک سونەت بێت سەیری ئاسمان بکەیت.

عن عبداللە بن زید رضي اللە عنە قال: (خرج النبي صلی اللە علیە وسلم إلی هذا المصلی یستسقي، فدعا واستسقی، ثم استقبل القبلة) أخرجە البخاري (٦٣٤٣).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قاضی عیاض دەفەرمووێت: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کەڕاهەتی سەیری ئاسمان کردن بۆ دوعا کردن لەناو بێجگە لە نوێژ، شورەیح و هەندێک کەسانی تر پێیان باش نەبووە، وە زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەکروه نییە سەیری ئاسمان بکەیت کاتی دوعا کردن، لەبەر کردەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەمە وتەی مالک و شافعی، وە سونەتیش نییە). الفتاوى الكبرى (٥/٣٣٨).

لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (شافعی دەقی هەیە لەسەر ئەوە باشت وایە کاتی دوعا کردن لە دەرەوەی نوێژ سەیری ئاسمان بکەیت، غەزالی دەڵێت: ئەوەی دوعا دەکات سەیری ئاسمان ناکات). الموسوعة الفقهية (٨/٩٩).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەیری ئاسمان کردن لەناو نوێژ دروست نییە، بەڵام ئەگەر لە دەرەوەی نوێژ بێت هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە، بەڵام وتەی ڕاست ئەوەیە مەکروه نییە و هیچی تێدا نییە). فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٠٩).

هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باشتر وایە سەیری ئاسمان بکەیت کاتی دوعا کردن، بەڵام وتەی ڕاست دەڵێین دروستە سەیری ئاسمان بکەیت نەک سونەت بێت یان باشتر بێت، واللە أعلم.

سەبارەت بە چاو داخستن لەناو لە کاتی دوعا کردن هیچ بەڵگە نەهاتوون پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چاوەکانی داخستبێ لەناو نوێژ و کاتی قورئان خوێندنەوە و زیکر کردن و دوعا کردن، کەواتە باشتر وایە شوێن پێغەمبەر بکەویت ئیلا ئەگەر بزانی ئەگەر چاوەکانت کراوەبن سەرقال دەبیت ئەو کات هیچی تێدا نییە دابخەیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام