سەردێری پرسیار: حوکمی زیکری دوای نوێژ کردن بە دەنگ؟

بەرواری دانان: 2020-04-25 کۆدی پرسیار: 1962

پرسیار:

پرسیار: حوکمی زیکری دوای نوێژ کردن بە دەنگ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زیکر کردن بە دەنگ دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سونەتە زیکر بە دەنگ بخوێندرێ دوای نوێژ، کە ئەمە وتەی هەندێک حەنەفی و ابن حزم و ابن تیمییە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

(١)عن ابنِ عبَّاسٍ رضيَ اللهُ عنهما: (أنَّ رفعَ الصَّوتِ بالذِّكرِ حينَ ينصرِفُ النَّاسُ مِن المكتوبةِ كان على عهدِ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم) قال ابنُ عبَّاسٍ: (كنتُ أعلَمُ إذا انصرَفوا بذلك إذا سمِعْتُه) رواه البخاري (841)، ومسلم (583).

وفي لفظٍ: (ما كنَّا نعرِفُ انقضاءَ صلاةِ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إلَّا بالتَّكبيرِ)) رواه البخاري (842)، ومسلم (583).

(٢)عن المُغيرةِ بنِ شُعبةَ - رضيَ اللهُ عنه - قال: سمِعْتُ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يقولُ إذا قضى الصَّلاةَ: (لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له) رواه مسلم (593).

(٣) أنَّ ابنَ الزُّبيرِ كان يقولُ دُبُرَ كلِّ صلاةٍ حين يُسلِّمُ: (لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له، له المُلكُ وله الحمدُ، وهو على كلِّ شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوَّةَ إلَّا باللهِ، لا إلهَ إلَّا اللهُ، ولا نعبُدُ إلَّا إيَّاه، له النِّعمةُ وله الفضلُ، وله الثَّناءُ الحسَنُ، لا إلهَ إلَّا اللهُ، مُخلِصينَ له الدِّينَ ولو كرِهَ الكافرونَ)، قال ابنُ الزُّبيرِ: (كان رسولُ اللهِ - صلَّى اللهُ عليه وعلى آله وسلَّم - يُهلِّلُ بهنَّ دُبُرَ كلِّ صلاةٍ) رواه مسلم (594).

وتەی: (يُهلِّلُ)، واتە: دەنگی بەرز دەکردەوە بۆ زیکر.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە زیکر بە دەنگ بخوێنی دوای نوێژ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و هەندێک حەنەفی و مرداوی و ئەلبانییە، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا) [الإسراء: 110].

لەم ئایەتە نەهی کراوە دوعا بکەیت بە دەنگ، کەواتە نابێت زیکریش بە دەنگ بکەیت.

(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: ( عمومُ قولِه تعالى: ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً) [الأعراف: 55].

(٣)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً)

(٤)عن أبي موسى الأشعريِّ رضيَ اللهُ عنه، قال: (كنَّا مع النبيِّ صلَّى اللهُ تعالى عليه وسلَّمَ، وكنَّا إذا أشرَفْنا على وادٍ هلَّلْنا وكبَّرْنا ارتفعَتْ أصواتُنا، فقال النبيُّ صلَّى اللهُ تعالى عليه وسلَّمَ: يا أيُّها النَّاسُ، اربَعُوا على أنفسِكم؛ فإنَّكم لا تَدْعونَ أصَمَّ ولا غائبًا، إنَّه معكم سميعٌ قريبٌ) رواه البخاري (2992) واللفظ له، ومسلم (2704).

لەم فەرموودەیە نەهی کراوە دەنگ بەرز بکەیتەوە بە دوعا و زیکر.

(٥)هەروەها زیکر کردن بە دەنگ تشویش لەسەر نوێژ خوێن دروست دەکات.

(٦)زیکر کردن بە نهێنی باشترە بۆ ئیخلاس، وە نزیکتر بۆ قبول بوون.

(٧)ئەو فەرموودانەی هاتوون بۆ زیکر کردن بە دەنگ دوای نوێژ بۆ فێر بوونە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە زیکری دوای نوێژە واجبەکان بە دەنگ، هەروەها دوای نوێکی هەینیش دوای سەلام دانەوە) مجموع فتاوى ابن باز (11/191).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زیکر کردن بە دەنگ دوای نوێژە واجبەکان سونەتە، ئەمە وتەی ابن تیمییە و هەندێک پێشینەکانە) مجموع فتاوى ورسائل العُثَيمين (13/247، 248).

شافعی و حەنابلە بۆ ئەوە چوون ئیلا ئەگەر ئیمام مەبەستی فێرکردنی هەبێت دروستە بە دەنگ زیکر بکرێت هەتا خەڵک فێر دەبێت، ئەگەر خەڵک فێری زیکر بوون بە نهێنی دەکرێت.

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نقل کراوە لە زۆربەی زانایان پێجەوانەی ئەمە، باشتر وایە زیکر بە نهێنی بکرێت). فتح الباري (5/235).

ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لە سونەت جێگیر بووە دروست نییە دەنگ بەرز بکەیتەوە بۆ زیکر، لەبەر ئەوە تشویش بۆ ئەوانەی دواوە دروست دەبێت) موقع تفريغات أشرطة الألباني - سلسلة الهدى والنور - الشريط رقم: 428.

وتەی ڕاست وتەی دووەمە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام