پرسیار: شەوی قەدر دەکەوێتە چ شەوێک؟
وەڵام: زانایان دەڵێن شەوی قەدر دەکەوێتە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان، بەتایبەتی شەوە تاکەکان، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالکی و ابن تیمییە و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١) عن عائِشةَ رَضِيَ اللهُ عنها أنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (تَحَرَّوْا ليلةَ القَدْرِ في الوِترِ مِنَ العَشرِ الأواخِرِ مِن رَمَضانَ). رواه البخاري (2017)، ومسلم (1169).
(٢) عنِ ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (التَمِسُوها في العَشرِ الأواخِرِ مِن رمضانَ، ليلةُ القَدْرِ في تاسعةٍ تبقى، في سابعةٍ تبقى، في خامسةٍ تبقى). واه البخاري (2021)
(٣) عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، (أنَّ رجالًا مِن أصحابِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أُرُوا ليلةَ القَدْرِ في المنامِ في السَّبعِ الأواخِرِ، فقال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: أرى رُؤيَاكم قد تواطَأَتْ في السَّبعِ الأواخِرِ، فمن كان مُتَحَرِّيَها فلْيتحَرَّها في السَّبعِ الأواخِرِ). رواه البخاري (2015)، ومسلم (1165).
(٤) عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما قال: (رأى رجلٌ أنَّ ليلةَ القَدْرِ ليلةَ سَبعٍ وعشرينَ، فقال النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: أرى رُؤياكم في العَشْرِ الأواخِرِ، فاطلُبوها في الوِترِ منها). رواه البخاري (6991)، ومسلم (1165).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەزهەبی ئێمە و زۆربەی زانایان ئەوەیە شەوی قەدر دەکەوێتە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان، لە شەوە تاکەکان ئومێد زیاترە). روضة الطالبين (2/389).
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە بەم شێوەیە فەرموودەی ڕاست ھاتووە دەفەرمووێت: "لە دە شەوی کۆتای مانگی ڕەمەزانە"، ھەروەھا لە شەوە تاکەکانە). مجموعە الفتاوی (٢٥/٢٨٥).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شەوی قەدر پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە لە دە شەوی کۆتای مانگی ڕەمەزانە، ھەروەھا ڕوونی کردۆتەوە کە زیاتر جەخت لە شەوە تاکەکان بکەنەوە، ھەر کەسێک ھەموو شەوەکان زیندوو بکاتەوە ئەوا شەوی قەدری زیندوو کردۆتەوە، فەرموودەی ڕاست ھاتووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "ھەر کەسێک کەسێک شەوی قەدر زیندوو بکاتەوە بە عیبادەت وە باوەڕی پێ ھەبێت و داوای پاداشت لە خوا بکات خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت"، مانای فەرموودەکە ئەوەیە شەوەکە زیندوو بکاتەوە بە نوێژ و جۆرەکانی تری عیبادەت لە قورئان خوێندنەوە و دوعا و خێر کردن و کردەوەی تر، باوەڕی وابێت خوای گەورە ئەمەی داناوە بە شەرع و داوای پاداشت لە خوا بکات نەک ریاء و ھیچ مەبەستی تری دونیا خوای گەورە لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت.
زۆربەی زانایان ئەم تاوان خۆش بوونە پەیوەست کراوە بەوەی خۆت لە تاوانی گەورە بە دوور بگریت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "پێنج نوێژ بۆ نوێژ وە جومعە بۆ جومعە وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان کەفارەتی تاوانەکانی نێوانیانە ئەگەر خۆی لە تاوانی گەورە بە دوور بگرێت") مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (15/ 430).