سەردێری پرسیار:نیشانەکانی کەسی موباڕەک چین؟ وە ئەولیا کێن؟ چۆن دەزانین کە فڵان کەس دەڵێن ئەولیای خودایە نیشانەکانی چین وە کێن ئەوانەی کە کەڕامەتیان هەیە؟

بەرواری دانان :2020-04-23 کۆدی پرسیار:1957

پرسیار:

پرسیار: نیشانەکانی کەسی موباڕەک چین؟ وە ئەولیا کێن؟ چۆن دەزانین کە فڵان کەس دەڵێن ئەولیای خودایە نیشانەکانی چین وە کێن ئەوانەی کە کەڕامەتیان هەیە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن بەڵگە هاتوون وەسفی ئیماندار کراوە بە موبارەک، بەڵام بەرەکەتەکە هی ئیمان هێنان و کردەوەی باش کردنە نەک بەرەکەتە زاتی بێت، بۆیە دروست نییە موسلمان تەبەڕوک بە موسلمان بکات، یان تەبەڕوک بە ئاسەواری پیاوچاکان بکات، تەبەڕوک کردن بە زانا، یان تەبەڕوک کردن بە موسلمان بە سوود لێ وەرگرتنە و وەرگرتنی زانستە نەک تەبەڕوک بە لاشە و ئاسەواری بکەیت.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وەلی یەکانی خوا ئەهلی تەقوا و ئیمانن، ئەهلی چاکەن و بەردەوامن لەسەر دینی خوا و لەسەر ئەوەی پێغەمبەر پێی هاتووا درود و سەلامی خوای لێ بێت، ئەمانە وەلی یەکانی خوای گەورەن، ئەوان ئەهلی ئیمان و تەقوان، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ، ثم فسرهم وقال: الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ" [سورة يونس: ٦٢-٦٣]) نور علی الدرب.

زانایان دەلێن ڕاستە دەتوانی بلێی کەڕامەت نیشانەی باشی کەسەکەیە بەلام نابێتە بەلگە کە خاوەن کەڕامەت لە هەمووان باشترە، چونکە کەڕامەت بۆ ئەوەیە تا ئیمان پێی زیاد بێت و جێگیر ببێ لەسەر حەق، خوای گەورە کەڕامەت دەدات بە ئیمان لاوازیش.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ابو علی الجوزجانی: داوا کاری بەردەوامی بە "استقامة"، واتە داوای بەردەوام بوون لە خوا بکە نەک داوای کەڕامەت ، چونکە نەفسی تۆ داوای کەڕامەت دەکات، بەلام خوای گەورە داوای بەردەوام بوونت لێ دەکات) مجموع فتاوی ابن تیمییە (١١/٣٢٠).

خەلک بەشێوەیەکی گشتی چاویان لە کەڕامەتە و حەزیان لە کەڕامەتە، بەلام زانایان دەلێن بەردەوام بوون لەسەر دین گەورەترین کەڕامەتە، هەرکەسێک بانگەوازی بۆ ئەوە بکات من کەڕامەتم هەیە بۆ ئەوەی خەلک بۆلای خۆی ڕابکێشت ئەگەری زۆری هەیە ساحر بێت یان گومڕاکەرێک لە گومراکەران .

عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (كەڕامەتیش تاقیکردنەوەیێکە بۆ مڕۆڤ، هەیە پێی بەختەوەر دەبێت و هەشە پێی گومڕا دەبێت، ئەگەر سوپاسی خوای گەورەی کرد ئەوە بەختەوەرە ، بەلام ئەگەر موعجب "سەرسام" بوو بە نەفسی خۆی و بەردەوام نەبوو ئەوا گومڕا بووە).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام