سەردێری پرسیار:ئایا نوێژ بۆ نوێژ، یان حەج و عومرە دەبنە کەفارەتی تاوانە گەورەکان؟

بەرواری دانان :2020-04-18 کۆدی پرسیار:1946

پرسیار:

پرسیار: ئایا نوێژ بۆ نوێژ، یان حەج و عومرە دەبنە کەفارەتی تاوانە گەورەکان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان دەلێن چاکەکان تاوانی بچووکی موسلمان لادەدەن، بەلام تاوانی گەورە دەبێت تەوبە بکات، بەلگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (ٳن تجتنبوا کبائر ما تنهون عنە نکفر عنکم سیئاتکم) {النساء: ٣١}.

واتە: ئەگەر ئێوە خۆتان لە تاوانی گەورە بە دوور بگرن ئێمەش لە هەلەکانتان خۆش دەبین.

(٢)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه، أَنَّ رَسُولَ اللّهِ صلى الله عليه وسلم كَانَ يَقُولُ: (الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمُعَةُ إِلَى الْجُمُعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ، إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ). رواه مسلم.

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی رازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (پێنج نوێژەکان، هەینی بۆ هەینی، ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی نیوانیان ئەگەر خۆی لە تاوانی گەورە بەدوور گرت).

(٣)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: (العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالحَجُّ الـمَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الجَنَّةُ). متفق علیە.

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی رازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (عومرە بۆ عومرە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی نێوانیان، حەجی مقبول هیچ پاداشتی نییە مەگەر بەهەشت بێت).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: "لما بینهما" ما: اسم موصول یفید العموم، ظاهرەکەی تاوانی گەورە و بچووک دەگرێتەوە، بەڵام زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون فەرموودەی بەم شێوەیە مقید کراوە بە تاوانی گەورە، قیاس دەکەن لەسەر پێنج نوێژەکان و هەینی بۆ هەینی و ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان، دەڵێن ئەگەر ئەم واجبانە کە بنچینەی ئیسلامن تەنها تاوانی بچووک لابدان، ئەوە ئەو شتانەی سونەت بن یان پلەیان نزمتر بێت لە واجب لەپێش ترن کە تەنها ببنە کەفارەتی تاوانی بچووک) فتح ذي الجلال والإکرام (٨/١١).

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تاوانی گەورە ئەهلی سونە هەموویان یەک دەنگن کە دەبێت تەوبەی لێ بکات). شرح صحیح البخاري (٢/١٥٥).

بەڵام سەبارەت بە حەج جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە لاچوونی تاوانی گەورە بە حەج کردن، دوو وتە ھەیە:

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەمەیان تایبەتە بە تاوانی بچووک ، تاوانی گەورە دەبێت تەوبە بکات ، بەڵگە :

(١)عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه، أَنَّ رَسُولَ اللّهِ صلى الله عليه وسلم كَانَ يَقُولُ: (الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمُعَةُ إِلَى الْجُمُعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ، إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ). رواه مسلم.

ئەگەر ئەم عیبادەتە گەورانە تاوانی گەورە لانەدەن ، ئەوە عیبادەتی تریش بەھەما شێوە تاوانی گەورە لانادەن و دەبێت تەوبە بکات.

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەج تاوانی گەورەش لادەدات، کە ئەمە وتەی ابن منذر و ابن تیمییە و ابن حجر و ابن عثیمینە، بەڵگە:

(١) عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: (من حج فلم يرفث ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه) رواه البخاري (١٥٢١) ومسلم (١٣٥٠).

ظاھری فەرموودەکە مطلەقە، مقید نەکراوە بە تاوانی بچووک. وتەی ڕاست حەج تاوانی گەورە و بچووک لادەدات، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام