پرسیار : مەدی فەرعی چییە و چەند جۆرن؟
وەڵام: پیتەکانی مەد سێ پیتن (ا، و، ی)، دوو مەرجیان هەیە هەتا مەد دروست بێت:
١-دەبێت هەرسێکیان سکونیان لەسەر بێت.
٢-دەبێت پێش پیتی ئەلیف فەتحە بێت، وە پێش پیتی واو زەمە بێت، وە پێش پیتی یا کەسرە بێت.
مد فرعي: ئەویش ئەوەیە بەدوای پیتەکانی مەدەوە هەمزە یان سکون دێت (حروف المد+ همزة یان سکون).
مد فرعی دابەش دەبێت بۆ دوو بەش:
یەکەم: المد بسبب الهمزة: ئەویش ئەوەیە بەدوای پیتەکانی مەدەوە هەمزە دێت، ئەویش سێ جۆرە:
(١)المد الواجب المتصل: ئەویش ئەوەیە بەدوای پیتی مەدەوە هەمزە دێت، هەمزەکە نووساوە بە پیتی مەدەوە، بە قەد چوار حەرەکە یان پێنج حەرەکە درێژ دەکرێتەوە، وەک:
جاء، پیتی مەد لێرە ئەلیفە خۆی ساکنە، وە پێشەوە فەتحەی لەسەرە و بەدوای پیتی مەدەوە هەمزە هاتووە بە پیتی مەدەوە نووساوە.
(٢) المد الجائز المنفصل: ئەویش ئەوەیە بەدوای پیتی مەد هەمزە دێت، هەمزەکە نەنووساوە بە پیتی مەدەوە، بە قەد دوو یان چوار یان پێنج حەرەکە درێژ دەکرێتەوە، وەک:
إني ءامنت، پیتی مەد لێرە یایە خۆی ساکنە، وە پێشەوەی کەسرەی لەژێرە و بەدوای پیتی مەدەوە هەمزە هاتووە بە پیتی مەدەوە نەنووساوە.
(٣)المد الصلة الصغری: ئەوەیە دەبێت هاء زەمەی لەسەر بێت یان کەسرەی لەژێر بێت، وە هەمزەی قەطعی بەدوای بێت، وە پێش و پاشی هاء متحرك بێت، بە قەد چوار یان پێنج حەرەکە درێژ دەکەیتەوە.
کەواتە مەرجەکانی مد الصلة الکبری:
١-دەبێت هاء متحرك بێت، وە حەرەکەی هاء دەبێت یان ضمە بێت یان کەسرە.
٢-دەبێت بەدوای هاء هەمزەی قەطع بێت نەك هەمزەی وەسل، هەمزەی قطع بەم شێوەیە: (ء،أ،إ)، هەمزەی وەسل بەم شێوەیە: (ٱ)
٣-دەبێت پیتی پێش هاء و پیتی پاش هاء متحرك بێت.
نموونە: وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ.
مەرجەکانی مد الصلة الکبری تێدایە:
١-پیتی هاء متحرکە کەسرەی لەژێرە (آيَاتِهِ أَنْ).
٢- دوای پیتی هاء هەمزەی قەطع هاتووە (آيَاتِهِ أَنْ).
٣- پیتی هاء پێش و پاشی متحرکە، پێش پیتی هاء کەسرەیە، پاش پیتی هاء فەتحەیە (آيَاتِهِ أَنْ).
دووەم: المد بسبب السکون: ئەویش ئەوەیە بەدوای پیتەکانی مەدەوە سکون دێت، ئەویش دوو جۆرە:
(١)مد سکونە عارض: ئەمەش دوو جۆرە:
أ-المد العارض للسکون: ئەویش ئەوەیە پیتی مەد دێت لەسەر پیتی دوای مەد دەوەستیت، بە قەد ٢ یان ٤ یان ٦ حەرەکە درێژ دەکەیتەوە، نموونە:
قال، پیتی مەد هاتووە ئەیفە، وە پێش پیتی مەد فەتحەیە و لەسەر پیتی دوای مەد دەوەستیت، ئەگەر لەسەر نەوەستیت ئەم جۆرە مەدە دروست نابێت بەڵکو دەبێتە مەد ئەسلی و جۆرەکەشی مد طبیعي.
ب-المد اللین: ئەویش ئەوەیە پیتی مەد دێت لەسەر پیتی دوای مەد دەوەستیت، بەڵام پیتی مەد لێرە تەنها دوو پیتن (و،ی)، دەبێت خۆیان ساکن بن و پێشەوەی هەردوو پیتەکان فەتحەیان لەسەر بێت، بە قەد ٢ یان ٤ یان ٦ حەرەکە درێژ دەکەیتەوە نموونە:
ضیف، یوم، لێرە پێش واو و یا فەتحە هەیە و لەسەر پیتی دوای واو و یا دەوەستیت.
(٢)مد سکونە أصلي: ئەمەش دوو جۆرە:
أ-المد اللازم الکلمي: ئەمەش دوو جۆرە:
المثقل: ئەویش ئەوەیە بەدوای پیتی مەدەوە پیتێکی مشدد دێت، بە قەد ٦ حەرەکە درێژ دەکەیتەوە، نموونە:
الصآخة، لێرە بەدوای ئەلیفەوە شەدە هاتووە کە پیتی (خ) یە.
المخفف: ئەویش ئەوەیە بەدوای پیتی مەدەوە پیتێکی مشدد ناهێت، بە قەد ٦ حەرەکە درێژ دەکەیتەوە، نموونە:
ءآلئان، لێرە بەدوای پیتی ئەلیفەوە شەدە نەهاتووە کە پیتی (ل)ە.
ب-المد اللازم الحرفي: ئەمەش دوو جۆرە، هەرووکیان بە قەد شەش حەرەکە درێژ دەکرێنەوە:
المثقل: پیتی سەرەتایی قورئان ئەگەر إدغام دروست بوو دەبێتەوە شەدە، نموونە:
الم، بەم شێوەیە دەخوێنیتەوە: ئەلیف لام میم، لەنێوان پیتی لام و میم إدغام ڕوودەدات دەبێتە شەدە، بەم شێوەیە دەخوێنیتەوە: لامیم.
المخفف: پیتی سەرەتایی قورئان ئەگەر إدغام دروست نەبوو نابێتە شەدە و پێی دەڵێن مخفف، نموونە:
الر، بەم شێوەیە دەخوێنیتەوە: ئەلیف لام ڕا، لەنێوان پیتی لام و ڕا إدغام ڕوونادەدات نابێتە شەدە، بەم شێوەیە دەخوێنیتەوە: ئەلیف لام ڕا.