سەردێری پرسیار: مەدی سیلەی کوبڕا هائی زەمیر و هەمزەی بەدوا هاتووە، بەڵام بۆچی ئەو حوکمە لە ئایەتی سورەتی الکهف جێ بەجێ ناکرێت؟ واتە ئایەتی: (ماکثین فیە أبدا)؟

بەرواری دانان: 2020-04-08 کۆدی پرسیار: 1912

پرسیار:

پرسیار: مەدی سیلەی کوبڕا هائی زەمیر و هەمزەی بەدوا هاتووە، بەڵام بۆچی ئەو حوکمە لە ئایەتی سورەتی الکهف جێ بەجێ ناکرێت؟ واتە ئایەتی: (ماکثین فیە أبدا)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: مەدی سیلەی کوبرا: ئەوەیە دەبێت هاء زەمەی لەسەر بێت یان کەسرەی لەژێر بێت، وە هەمزەی قەطعی بەدوای بێت، وە پێش و پاشی هاء متحرك بێت، بە قەد چوار یان پێنج حەرەکە درێژ دەکەیتەوە.

کەواتە مەرجەکانی مد الصلة الکبری:

(١)دەبێت هاء متحرك بێت، وە حەرەکەی هاء دەبێت یان ضمە بێت یان کەسرە.

(٢)دەبێت بەدوای هاء هەمزەی قەطع بێت نەك هەمزەی وەسل، هەمزەی قطع بەم شێوەیە: (ء،أ،إ)، هەمزەی وەسل بەم شێوەیە: (ٱ)

(٣)دەبێت پیتی پێش هاء و پیتی پاش هاء متحرك بێت.

نموونە: وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ.

مەرجەکانی مد الصلة الکبری تێدایە:

١-پیتی هاء متحرکە کەسرەی لەژێرە (آيَاتِهِ أَنْ).

٢- دوای پیتی هاء هەمزەی قەطع هاتووە (آيَاتِهِ أَنْ).

٣- پیتی هاء پێش و پاشی متحرکە، پێش پیتی هاء کەسرەیە، پاش پیتی هاء فەتحەیە (آيَاتِهِ أَنْ).

سەبارەت بە ئایەتی سورەتی الکهف: (مَّـٰكِثِینَ فِیهِ أَبَدࣰا)[سورة الكهف: ٣].

ئەمەیان نابێتە مد الصلة الکبری، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی تێدا نییە ئەویش ئەوەیە پێش پیتی هاء متحرك نییە، پیتی پێش هاء ساکنە بۆیە نابێتە مد الصلة الکبری.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام