سەردێری پرسیار:فەرموودەی هاتووە کەس بەهەشتی نەبینیووە، وە فەرموودەی تر هاتووە جبریل بەهەشتی بینیووە، ئایا ئەم دوو فەرموودەیە چۆن جمع دەکرێن؟

بەرواری دانان :2020-04-04 کۆدی پرسیار:1897

پرسیار:

پرسیار: فەرموودەی هاتووە کەس بەهەشتی نەبینیووە، وە فەرموودەی تر هاتووە جبریل بەهەشتی بینیووە، ئایا ئەم دوو فەرموودەیە چۆن جمع دەکرێن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن چاوی خۆشی یەکانی ناو بەهەشتی نەبینیووە و گوێش گوێی لێ نەبووە، وە بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکیشدا نەهاتووە، بەڵگە:

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: قَالَ اللَّهُ (أَعْدَدْتُ لِعِبَادِي الصَّالِحِينَ مَا لاَ عَيْنٌ رَأَت، وَلاَ أُذُنٌ سَمِعَتْ، وَلاَ خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ) فَاقْرَءُوا إِنْ شِئْتُمْ: (فَلاَ تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ) رواه البخاري (٣٢٤٤)، ومسلم (٢٨٢٤).

هەروەها فەرموودە هاتووە جبریل علیە السلام بەهەشتی بینیووە، لەوانە:

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لَمَّا خَلَقَ اللَّهُ الْجَنَّةَ قَالَ لِجِبْرِيلَ: اذْهَبْ فَانْظُرْ إِلَيْهَا، فَذَهَبَ فَنَظَرَ إِلَيْهَا، ثُمَّ جَاءَ، فَقَالَ: أَيْ رَبِّ وَعِزَّتِكَ لَا يَسْمَعُ بِهَا أَحَدٌ إِلَّا دَخَلَهَا ...) الحديث. وروى أبو داود (٤٧٤٤)، وصححه الألباني في " صحيح أبي داود.

عراقی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە خوای گەورە بەهەشتی پیشانی جبریلی داوە کە چی بۆ بەندەکانی خۆی ئامادەکردووە، چاو بینیوویەتی؟

دەڵێم : وەڵام لە چەند ڕوویەکەوەیە:

یەکەم: خوای گەورە دوای ئەوەی پیشانی جبریلی دا چەند شتی تری دروستکرد جبریل نەیبینووە و کەسی تر نەیبینیوە.

دووەم: مەبەست بە چاو گوێ چاو و گوێی مرۆڤە، بەڵگە وتەی: "وَلَا خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَر"، سەبارەت بە فریشتەکان هیچ مانع نییە خوای گەورە پیشانی هەندێکیان بدات.

سێیەم: لە بەهەشت لە هەموو کات شتەکان نوێ دەبێتەوە) طرح التثريب (٨/٢٧٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام