پرسیار: ئەگەر پەیوەندی لەگەڵ موسلمانێک بپچڕێنی بەمەرجێک ئەگەر لەگەری بەردەوامبی هەست بکەی خراپ دەبێت وە لۆ تو واباشترە دوور بی ڕێگەپێدراوە؟
وەڵام: سەرەتا نابێت ئاسانکاری بکرێت لەسەر هەجر کردنی موسلمان، چونکە وەعیدێکی تووند هاتووە لەسەری، ئەویش ئەوەیە هەر کەسێک ھەجر بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ و بمرێت شایستەی چوونە ناو ئاگرە، بەلگە:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضی اللە عنە قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لَا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلَاثٍ، فَمَنْ هَجَرَ فَوْقَ ثَلَاثٍ فَمَاتَ دَخَلَ النَّارَ) رواە أبو داود (٤٩١٤)، وأحمد (٩٠٩٢).
واتە: لە ئەبو ھریرە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (حەڵال نییە بۆ موسلمان ھەجری برای خۆی بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ، ھەر کەسێک ھەجر بکات و بمرێت دەچێتە ناو ئاگر.)
سەبارەت بە بڕینی پەیوەندی گومانی تێدا نییە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان، وە ئەم سێ حالەتانەن:
حالەتی یەکەم: ئەگەر هەجر کردن لەبەر دونیا بێت زانایان دەلێن نابێت حەڕامە.
حالەتی دووەم: ئەگەر هەجر کردن لەبەر تاوان بێت یان دین بێت، ئەگەر پشت تێ کردن سوودی هەبێت دروستە بۆ ماوەیەک، زانایان دەلێن پشت تێ کردن زۆر کات دەرمانە بەلام دەبێت بزانیت کە چۆن و چەند بە کاردێنی، بەلام بۆ ئەوانەی زۆر نزیکن دەبێت ئارام بگریت نابێت پشتی تێ بکەیت بە تایبەتی ئەوانەی کە واجبە سیلەی ڕەحمیان بگەینیت وە بە تایبەتی دایک و باوک.
حالەتی سێیەم: ئەگەر زیانێکی گەورەی هەبێت لەسەر کەسەکە زانایان دەلێن ئەوکات سیلەی ڕەحم واجب نییە، بەلکو باشتر وایە خۆتی لێ بپاڕێزی وەک سیحر لێ کردن و شتی تر.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پشت تێ کردن زۆر کات دەرمانە بەلام دەبێت بزانیت کە چۆن و چەند بە کاردێنی).
ئەگەر کەسەکە کاریگەری لەسەر تۆ هەبێت و بەرەو خراپە بت بات دروستە خۆتی لێ دوور بخەیتەوە و بەڵکو باشتر وایە خۆتی لێ بەدوور بگریت، بەڵام با سەلام کردنەکە بمێنێت.